بۆچی ئارەزووی خواردن زیاددەبێت؟

خەندان لایف-

ئەو کەسانەی قەڵەو دەبن بە ئاسانی یاخود دەیانەوێت کێشی لەشیان کەم بکات، پێویستە ئاگاداری ئەوە بن کە چ جۆرە خۆراکێک هەڵدەبژێرن، بۆ ئەوەی خۆراکێک هەڵبژێریت کە ئارەزووی خواردن کەم بکاتەوە و لەهەمان کاتدا وزەت پێ ببەخشێت و نەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری.

بەگوێرەی هەواڵەکەی hayatouki پێویستە لەهەندێک خۆراک دووربکەویتەوە، ئەگەر دەتەوێت کێشی لەشت دابەزێنیت و کەمتر بخۆیت:

1-جوینی بنێشت هۆکارێکە بۆ زیادکردنی ئارەزووی خواردن لە گەدەدا و لەهەمانکاتدا واتلێدەکات زیاتر هەست بە برسێتی بکەیت.

2-مەعکەرۆنی، یەکێکە لە باشترین ئەو خۆراکانە کە بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە دەیانەوێت کێشی لەشیان زیادبکەن، چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهێدراتی تێدایە، دەگۆڕێت بۆ چەوری و ڕێژەی کالۆری تێیدا بەرزە، کە هۆکارێکە بۆ قەڵەوی و زیادکردنی ئارەزووی خواردن.

3-شیرینی ئەو خۆراکەیە کە بەگشتی لەناو خەڵکدا خۆشەویستە و بەردەوام دەخورێت، بەڵام هۆکارێکە بۆ زۆرخواردن و کرانەوەی گەدە بۆ خواردن و قەڵەوی.

4-خواردنە ئامادەکراوەکانی وەک چپس و خواردنی قوتو، کێش زیاددەکات بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرزی کاربۆهێدارت، یارمەتیدەرە بۆ خواردنی زۆر و کرانەوەی ئارەزووی خواردن و قەڵەوی.

5-پەتاتەی هەڵگیراو لەناو ساردکەرەوەدا، دووجار زیانی هەیە، چونکە سوردەکرێتەوە دووبارە چەوریەکەی دەبێتەهۆی قەڵەوی، لەهەمانکاتدا واتلێدەکات زیاد بخۆیت، هەر بۆیە لەبری ئەوە پەتاتەی کوڵاو سروشتی و تازە بخۆیت باشترە.

6-گۆشتی سور بۆ هەرس گرانە، کاتێک دەیخۆیت لەشت زیاتر ئارەق دەکاتەوە و بێزارت دەکات، لەهەمانکاتدا کێش زیاد دەکات و فێری زۆرخۆریت دەکات.

7-چەرەسات چەوریەکەی بەسوودە بۆ لەش و نەخۆشیەکانی دڵ و دابەزاندنی چەوری کۆلیسترۆڵ، بەڵام هۆکارێکە بۆ قەڵەوی و زیادبوونی کێش.

8-پیتزا خواردنێکی پڕ لەچەوریە و هەرسکردنی زۆر گرانە، هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش بەشێوەیەکی خێرا و واتلێدەکات زیاتر بخۆیت.

9-مایۆنیز تامێکی بەچێژ دەبەخشێت بە خواردنەکان، بەڵام بڕی کالۆری تێیدا زۆر بەزرە و هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش.

10-ئیشی هەویر تامێکی خۆشی هەیە و لە بەشێکی زۆر لە ماڵەکاندا ڕۆژانە دروستدەکرێت، بڕێکی زۆر نیشاستەی تێدایە و دەوڵەمەندە بە شەکر و هۆکارێکە بۆ قەڵەوی.

ئه‌م بابه‌ته 18532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP