ئەگەر ئاسنی خوێنت کەمبێت، چی بەسەر جەستەدا دێت؟


خەندان لایف-

ئاسن یەکێکە لە کانزا سەرەکیەکان لەلەشی مرۆڤدا و کاری گرنگ ئەنجامدەدات، گرنگترینیان بەرهەمهێنانی خڕۆکەی سوری خوێنە، کەدەبێتە هۆی هەڵگرتنی ئۆکسجین و گواستنەوەی بۆ بەشەکانی دیکە، پێویستە هەمیشە پارێزگاری لە ڕێژەی ئاسنی لەش بکرێت، چونکە کەمی دەبێتە هۆی تووشبوونی بە ئەنیمیا، لەهەمانکاتدا هۆکارێکە بۆ ژەهراوی بوون و حاڵەتی مەترسیدار، بێگومان باشترین رێگاش پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروستە، هاوکات سەردانکردنی پزیشکە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی sohati نیشانەکانی تووشبوون بە کەمی ئاسن لەخوێندا چین؟

یەکێک لە نیشانە باوەکان بێتاقەتی و ماندووبوونی زووزووە، چونکە ڕێگەنادات ئۆکسجین بە باشی بگوێزرێتەوە بۆ خانەکان و ئەندامەکانی دیکەی لەش.

ڕەنگی پێست گۆڕانی بەسەردا دێت تاریک دەبێت یاخود پەڵەی شین لەسەر لەشت دورستدەبێت، یان ژێر چاوەکانت ڕەش دەبێت و لێوەکانت ڕەنگی دەگۆڕێت.

هەناسەدانت تێکدەچێت و هەست بە توندی ئامێری هەناسەدانت دەکەیت بەتایبەتی کاتێک دەڕۆیت بە پێ یان کەمێک ماندوو دەبیت.

کەمی ئاسن هۆکارێکە بۆ تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکان زیاد دەکات، ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت.

بەهۆی نەگەیشتنی ئۆکسجین بۆ مێشک تووشی سەر ئێشەیەکی زۆر دەبیت و بێزاردەکات، لەهەمان کاتدا هەستی دڵەڕاوکێ و دوودڵی زیاد دەکات بێ ئەوەی هیچ هۆکارێک هەبێت هەست بە تووڕەبوون و نائارامی دەکەیت.

یەکێکی دیکە لە نیشانەکان هەڵوەرینی قژتە وردە وردە، چونکە نەگەیشتنی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی دیکە هێواش هێواش گەشەکردن خاو دەکاتەوە.

خانمانی دووگیان پێویستە زۆر بە ئاگابن، ئاگاداربن لەوەی ئاسنی خوێنیان گونجاوە یاخود نا، چونکە زیانەکانی زیاترن

ڕەنگی زمانت دەگۆرێت یان تووشی هەوکردن دەبێت، لەهەمانکاتدا ئامێری هەرس کێشەی تێدا دروست دەبێت و ڕیخۆڵە و کۆڵۆنت تووشی هەوکردن دەبن.

 

ئه‌م بابه‌ته 59868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP