ئەو میوانەی لە شێرپەنجە دەتپارێزێت


خەندان لایف-

میوە یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان بۆ جەستەی مرۆڤ، چونکە دەوڵەمەندە بە بەهای خۆراکی زۆر، یارمەتیدەرە بۆ پاراستنت لە نەخۆشییەکان.

پسپۆڕێکی بواری خۆراک بەناوی "دانا حەمودی" لە دوبەی لەوبارەیەوە باشترین ئەو جۆری میوانە دەخاتەڕوو، کە جەستە لە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزن:

1-توو یان شیلک و شاتوو، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشی ڤینولیک.

2-کشمیش و مانگۆ، کە بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژەئۆکسان و پیتاکارۆتینی تێدایە.

3-سێو، بەتایبەت ئەگەر بە توێکڵەکەیەوە بخورێت، چونکە رێژەیەکی زۆر ماددەی دەژەئۆکسان و کارسیتینی تێدایە.

4-گێزەر، بەهەمانشێوە ماددەی کاروتینی تێدایە و رێگا لەدروسبوونی وەرەمی شێرپەنجە دەگرێت.

5-ئەڤۆگادۆ، توێژینەوەکان جەختدەکەنەوە لەوەی ئەم میوەیە، باشترین جۆرە بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش دژی شێرپەنجە، بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک.

6-میوە ترشەکانی وەک پرتەقاڵ و لیمۆ و سندی، کە یاریدەی جەستە دەدات دژی نەخۆشییەکان بەتایبەت شێرپەنجە و هەوکردن و دروستبوونی وەرەم.

7-ترێی سور، دەوڵەمەندە بە ماددەی فلافونیود، کە یەکێک لە بەهێزترین ئەو ماددانەی دژی خانەی شێرپەنجەیە.

8-هەنار،رێژەیەکی زۆر ماددەی فیتوکیمیکالسی تێدایە، کە یاریدەی گۆڕینی هۆڕمۆنی ئەندرۆجین دەدات بۆ ئیسترۆجین، ئەمەش وادەکات رێگری لە دروستبوونی شێرپەنجە بکات.

9-کیوی، دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامین سی، کە رێگری لە دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی دەکات.

10-هەنجیر، بەگوێرەی توێژینەوە کیمایی و فیزیاییەکان لە تۆکیۆ، هەنجیر یاریدەی لەش دەدات دژی خانە شێرپەنجەییەکان.

 

ئه‌م بابه‌ته 22154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP