رێجیمی رووەکی کێش دادەبەزێنێت؟


خەندان لایف-

رەنگە هەندێک کەس پێیان وابێت، ئەگەر تەنها بایەخ بە خواردنی رووەکی بدەن کە پێیان دەوترێت " Vegetarian Diet" ئەوا کێشیان دادەبەزێت، چونکە رێژەی کالۆری کەمە.

لەرووی زانستییەوە پسپۆڕێکی بواری خۆراک کە لەلایەن ماڵپەڕی lahamag بڵاوکراوەتەوە، دەربارەی خواردنی رووەکی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "هەرگیز یارمەتی دابەزاندنی کێشت نادات، بە پێچەوانەوە رەنگە چەند کیلۆیەک زیادبکەیت، ئەگەر وریانەبین لە جۆر و بڕی خواردنەکە.

هاوکات کاتێک خۆت لە پرۆتین بێبەش دەکەیت بەتەواوی، ناتوانیت هەست بە تێری بکەیت، هەربۆیە زیاتر بایەخ بە نیشاستە و شیرینی جۆرەکانی دیکەی خواردن دەدەیت، ئەمەش کاریگەری سلبی لەسەر دابەزاندنی کێش هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 11019 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP