هەندێک رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک


خەندان لایف-

بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی، پێویستە سیستمی ژیانێکی تەندروست پەیڕەوبکەیت، نەخۆشی شێرپەنجەش کە یەکێکە لە نەخۆشیە درێژخایەنە باوە مەترسیدارەکان، دەکرێت لەرێگای سیستمێکی تەندروستی ژیانەوە خۆتی لێ بپارێزیت.

بۆ زیاتر هاوکاری خانمان ماڵپەڕی yasmina هەندێک رێنمایی بڵاودەکاتەوە:

1-پارێزگاری لە کێشت بکە، چونکە قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات.

2-بەردەوام بایەخ بە راهێنانی وەرزشی بدە، لایەنی کەم هەفتانە 3-4 رۆژ یاخود بەپێ بڕۆ.

3-بزانە هیچ کەسێکی خێزانەکەت لە رابردوودا تووشی ئەم نەخۆشیە نەبوون، ئەگەر هەیە پێویستە زوو پشکنین ئەنجامبدەیت.

4-پێش بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە هۆڕمۆنات، پێویستە بە تەواوی لە رێنمایی و راوێژی پزیشکەکەت دڵنیابیت.

5-بایەخێکی زۆر بە خواردنی میوە و سەوزە بدە.

6-هەتا دەتوانیت شیری خۆت بدە بە کۆرپەکەت، چونکە شیردان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

7-پشکنینی پێش وەخت زۆر گرنگە بۆ زوو چارەسەرکردن، پێویستە لە تەمەنی 40 ساڵیەوە پشکنین بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 16166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP