شەهرام سەردار تۆم خۆشدەوێت بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردستان شەهرام سەردار، کلیپێکی بەناوی "من تۆم خۆشدەوێت" بڵاودەکاتەوە.

پاش بڵاوکردنەوەی کلیپێکی هەڵپەڕکێ، شەهرام سەردار بە ستایلێکی خاو رۆمانسی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە بەناوی "من تۆم خۆشدەوێت"، کە لەلایەن هەستیار رەزاوە هۆنراوەکەی نوسراوە، هونەرمەند ئارش عوسمان کاری میوزیکی بۆ کردووە.

شەهرام سەردار لەدایکبووی شاری سلێمانیە، لە منداڵیەوە میوزیکژەن بووە و بایەخی پێداوە، بەڵام لە ساڵی 2012 دەستی بە کاری هونەری کردووە و بووەتە گۆرانیبێژ.

 

ئه‌م بابه‌ته 12647 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP