نرخی ئەڵقەی هاوسەرگیریەکەی لەیدی گاگا خەیاڵیە


خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی دیاری جیهانی لەیدی گاگا، نرخی ئەڵقەی هاوسەرگیریەکەی زیاتر لە 400 هەزار دۆلارە.

دوای ئەوەی لە ئاهەنگی رێزلێنانی خەڵاتی خانمانی هۆلیود، لەیدی گاگای تەمەن 32 ساڵ بۆ یەکەمجار لەسەر ستەیج ئاشکرایکرد کە ماوەی چەند مانگێکە ئەڵقەی دەستگیرانی لەگەڵ کریستیان کارینی تەمەن 49 ساڵ گۆڕیوەتەوە، دواتر لەناو میدیاکاندا ئەڵقەی هاوسەرگیریەکەی دەبێتە باس و جێگای گفتوگۆ.

بەگوێرەی زانیارییەکانیش ئەڵقەکەی دەستی لەیدی گاگا، لە ئەڵماس دروستکراوە و نزیکەی 6-7 قیراتی تێدایە، نرخەکەشی بە زیاتر لە 400 هەزار دۆلار دەژمێردرێت.

لەیدی گاگا ناوی تەواوەی "ستێڤانی ئەنجلینا جێرماتۆیە" گۆرانیبێژێکی ناسراوی ئەمریکایە، لەدایکبووی 1986، هەمیشە بە کەسایەتیەکی سەرکەش و سەیر و جیاواز ناسراوە، جگە لە پۆشینی جلوبەرگی جیاواز، بەستایلی پۆپ گۆرانی دەڵێت، هاوکات هۆنراوەی گۆرانی دەنووسێت و سەماکارێکی بەناوبانگیشە.

ئه‌م بابه‌ته 43631 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP