زیانەکانی خواردنی نینۆک


خەندان لایف-

ئەگەر یەکێکی لەو کەسانەی نینۆک دەخۆیت و بەردەوام دەیقرتێنیت، ئەوا هەوڵبدە لەمەودوا بەهەر شێوازێک بێت واز لەو رەفتارە بهێنیت، چونکە زۆر مەترسیدارە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی buzzkito بەگشتی ژێر نینۆکەکانت چەندین پیسی و میکرۆب و ڤایرۆس و بەکتریای زیان بەخشی تێدا کۆدەبێتەوە، کاتێک دەیخەیتە دەمتەوە ئەو ڤایرۆسە مەترسیدارە دەگوازرێتەوە بۆ جەستەی تۆ، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست و هەوکردنی.

لەلایەکی دیکەوە هۆکارێکە بۆ ئەوەی نینۆکەکانت بە نارێكی و ناتەندروستی گەشەبکات، هاوکات زیپکەیەکی زۆر لەسەر رووخسارت دروست دەکات، چونکە ئەو میکرۆبانە لە نینۆکەکانتەوە دەگوێزرێتەوە.

لەهەمانکاتدا خواردنی نینۆک دەبێتە هۆی ئەوەی زیان بە ددانەکانت بگەیەنیت، بەهۆی ئەو میکرۆب و پیسیانەی تێیدایە، رەنگە ببێت هۆی شکان و لاوازبوونی.

ئه‌م بابه‌ته 17710 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP