بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی خان کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە


خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ ژاکان حەمە عەلی خان، کلیپێکی نوێی بەناوی "تا دوور نەبووی" بڵاوکردەوە".

تا دوور نەبووی، هۆنراوەی گۆرانیبێژی ناسراو هەڵوێست محەمەدە، کاری ئاوازدانانی لەلایەن ئەفشین شوکری و ڤالان کەمالەوە  ئامادەکراوە.

ژاکان، کچی هەردوو ئەکتەری دیار حەمە عەلی خان و شلێر کۆییە، دەرچووی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، پێشتر لە کلیپێکی دیکەدا لەگەڵ دوو گۆرانیبێژی دیکەدا دەرکەوت، لە گۆرانیەکدا بۆ پێشمەرگە.


ئه‌م بابه‌ته 49680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP