بەڤیدیۆ.. گەنجێک شەکیرا تووشی شەرمەزاری دەکات


خەندان لایف-

لە دواین ئاهەنگی خانمە گۆرانیبێژی دیاری جیهانی شەکیرا، گەنجێک لەپێناو خۆشەویستی شەکیرا دەچێتەسەر ستەیج.

بەئامادەبوونی هەوادارێکی زۆر شەکیرا ئاهەنگێکی گەورەی لە مەکسیک سازکرد، بەڵام لە کاتی گۆرانی وتندا سەرەڕای بوونی پاسەوانێکی زۆر، گەنجێک بە خێرایی دێتە سەر ستەیج و باوەش بە شەکیرادا دەکات، لەپێناو چرکاندنی وێنەیەک.

شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ساڵی 1977 له کۆلۆمبیا له‌دایک بووه‌، سه‌ماکارو گۆرانیبێژێکی جیهانی سه‌رکه‌وتووە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانییە، ساڵانێکی زۆرە شەکیرا پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ یاریزانی بەناوبانگی ئیسپانی‌ "جێرارد پیکێ" هەیە، ئێستا خاوەنی دوو کوڕن بەناوی (ساشا و میلان).

 

ئه‌م بابه‌ته 116283 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP