چۆن هاوڕێیەکی باش هەڵدەبژێریت؟


خەندان لایف-

لەم جیهانەی ئەمرۆدا هەڵبژاردنی هاوڕێ هەنگاوێکی قورسە، بەڵام جۆری هاوڕێیەتیەکان جیاوازە، دەکرێت بەرژەوەندی کار بەیەکیانەوە ببەستێتەوە، یاخود خۆشەویستی و کەسایەتیان پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوانیان دروست دەکات.

کاتێک هاوڕێی ژیان هەڵدەبژێریت، پێویستە بزانیت لەسەر چ بنەمایەک ئەو پەیوەندیە دروستدەکەیت، لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ounousa هەندێک رێنمایی بڵاودەکاتەوە، لەسەر بنەمای دەروونناسی بۆ هەڵبژاردنی هاوڕێیەکی باش:

1-کاتێک هاوڕێیەک دەدۆزیتەوە، پێویستە سەرەتا تێروانین و ئەو هۆکارانەی هاوبەشن لەنێوانتان، واتە وادەکات پێکەوە بگونجێن جیایبکەیتەوە.

2-پێویستە ئاشنای کەسایەتی و بیرکردنەوەی بیت، ئەگەر خاڵێک دۆزییەوە کە ناتوانیت قبوڵی بکەیت، باشترە زوو دووربکەیتەوە.

3-پێویستە سنورێک بهێڵیتەوە بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنای بیت، واتە پێویستە متمانە دروستبێت، پاشان هاوڕێیەتیەکی بەهێز دێتەبەرهەم.

4-سەرنجبدەرە رەفتارەکانی، پێویستە هاوڕێکەت لەبەردەم تۆدا و لەدووری تۆ هەمان رەفتاری هەبێت، واتە دوو رووی جیاوازی نەبێت، پاشان بڕیاری هاوڕێیەتی نزیکی بدە.

 

ئه‌م بابه‌ته 20655 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP