مەترسییەکانی خواردنەوەی شیر و چا پێکەوە

خەندان لایف-

زانایان هۆشداریدەدەن لە خواردنەوەی شیر و چا پێکەوە، چونکە کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر تەندروستی لەش هەیە.

خواردنەوەی شیر و چا رەنگە تامێکی خۆش و بەچێژی هەبێت، بەتایبەت بۆ منداڵان، بەڵام لەهەمانکاتدا لەرووی تەندروستییەوە دەبێت بزانیت ئەم خواردنەوەیە گونجاوە یاخود زیانی هەیە، بەگوێرەی هەواڵێکی sputniknews پاش چەندین توێژینەوە پسپۆڕان بۆیان دەرکەوت، کە شیر و چا دەبێتەهۆی خاوکردنەوەی کرداری هەرس و دروستکردنی بەردی گورچیلە.

لێکۆڵینەوەکە لە ئەڵمانیا لەسەر دوو گروپ ئەنجامدراوە، کە بەشێکیان شیر و چایان خواردووە، بەشێکی دیکە تەنها ئاو، لەپاش تەوابوونی لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە، ئەو گروپەی شیر و چایان خواردووە، گەدە و ریخۆڵەیان تووشی گرفت بووە، لەهەمانکاتدا بەرد لەسەر گورچیلەیان دروستبووە.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی هەندێک توێژینەوەی زانستی دیکە دەرکەوتووە، کە خواردنەوەی شیر و چا کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر دڵ هەیە و پەستان دەخاتەسەر خوێنبەرەکان و پەستانی خوێنیش ناڕێک دەکات، ئەو چایەش رێگا دەکرێت لە وەرگرتنی کالسیۆمی ناو شیرەکە بۆ ئێسک و جەستە.

 

ئه‌م بابه‌ته 61693 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP