خەندان لایف-
هەندێک کەس دەستیان بەشێوەیەکی زۆر وشکدەبێتەوە و پێست هەڵدەدات، بێگومان لەم حاڵەتەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و هۆکارەکەی بدۆزیتەوە، بۆ ئەوەی بە زوویی چارەسەری بکەیت، بەتایبەت ئەگەر هیچ نەخۆشییەکی پێست نەبێت.
پێگەی foochia باس لە بەشێک لە هۆکارەکانی وشکبوونەوەی دەست دەکات:
1-بوونی پەستانی دەروونی زۆر و دڵەڕاوکێی توند.
2-بوونی گرفت لە کردارەکانی جگەر.
3-کەمبوونەوەی پێکهاتە خۆراکیەکان لە جەستەدا، وەک مەگنسیۆم و ڤیتامین.. هتد.
4-کەمبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا.
5-کەم خەوی یاخود ناڕێکی کاتەکانی خەوت.
6-خواردنەوەی بڕێکی زۆری خواردنەوە کافاینەکان.
7-بوونی کێشەیەک لە خانەکانی مێشکدا.
8-بەساڵاچوون و گەورەبوونی تەمەن.
ئهم بابهته 30930
جار خوێنراوهتهوه