شەش هۆکار وادەکات بەردەوام برسی بیت


خەندان لایف-

رەنگە هەندێک کەس بەردەوام هەست بە برسێتی بکەن و بایەخێکی زۆر بە خواردن بدەن، لەهەمانکاتدا دەترسن لە زیادبوونی کێشیان، چونکە زیادەڕەوی لە خواردندا دەکەن و تەندروستیان فەرامۆش دەکەن.

ماڵپەڕی buzzkito باس لە شەس هۆکار دەکات لەرووی تەندروستییەوە، کە دەبێتەهۆی زوو برسی بوون و هەستنەکردن بە تێری

1-توێژینەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە خێرایی نان خواردن، هۆکارێکە بۆ تێرنەبوون، چونکە رێگانادات یاخود ماوە نادات بە گەدە مێشک ئاگاداربکاتەوە.

2-سەیرکردنی تەلەفیزیۆن زیاتر لە دوو کاتژمێر، چونکە حەز بە خواردنی خۆش دەکەیت و دەتەوێت لەگەڵ دراماکە یان فیلمەکە بیخۆیت، رەنگە برسیش نەبیت، بەڵام گەدەت فێردەبێت، ئەمەش کێش زیاددەکات.

3-دڵەڕاوکێ و ماندووبوون، وادەکات هۆڕمۆنی (ئەدرینالین و کۆرتیزول) بەرهەمی زیادبکات، ئەمەش هۆکارێکە بۆ زیاتر هەستکردن بە برسێتی.

4-وشکبوونەوەی جەستە، بێگومان پێویستە بە خواردنەوەی ئاو هەیە، بەڵام بەپێچەوانەوە تۆ واهەست دەکەیت برسیت و پەنا بۆ خواردن دەبەیت.

5-ئەو خواردنانەی رێژەی نیشاستەی زۆرە، ئاسان هەرس دەبێت، ئەمەش وادەکات برسی بیت و زیاتر بخۆیت، دواتریش کێش زیادبکات.

6-زۆر جوینی بنێشت، وادەکات گەدە برسی بێت و زیاتر خواردن بخۆیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 40716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP