کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانت زۆر دەخۆیت، پێویستە چی بکەیت؟


خەندان لایف-

بەشێوەیەکی ئاسایی بایەخ بە خواردنی تەندروست دەدەیت، بەڵام ئەو رۆژانەی دەچیتەدەرەوە لەگەڵ هاوڕێ و ئازیزانت، یان بانگێشت دەکرێیت، زۆر دەخۆیت و دواتر پەشیمان دەبیتەوە و دەتەوێت ئەوەی خواردووتە کاریگەری سلبی لەسەر جەستەت نەبێت، یان کێش زیاد نەکات.

ماڵپەڕی yasmina بۆ ئەم گرفتە باس لە پێنج چارەسەری گونجاو دەکات:

1-هەوڵبدە لەو کاتەی گەدەت قورس نییە، رێژەیەکی زۆر ئاو بخۆرەوە واتە پێش بانگێشتەکە یان چەند کاتژمێرێک دوای نان خواردن، بۆ ئەوەی جەستەت شێدار بێت، رێگا بە کۆبوونەوەی چەوری نەدات.

2-لە کەشوهەوایەکی ساردا خۆتبشۆ، چونکە ئەو ساردیە ژەهری لەش دەردەکات، دواتر ساونایەکی گەرم جەستەت دەحەوێنێتەوە و جەستەت چالاک دەکات.

3-بۆ ئەوەی چەوری و کالۆری جەستەت بسوتێنیت و کرداری هەرس چالاک بێت، بۆ ماوەیەکی باش بە پێ بڕۆ.

4-بایەخ بە خواردنەوە رووەکیەکان بدە، چونکە کرداری هەرس چالاک دەبێت و چەوریەکان دەتوێتەوە.

5-تێکەڵەی ئاوی لیمۆ و ئاو بخۆرەوە، چونکە هەم چەوری دەتوێنێتەوە و جەستەشت چالاک دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 27684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP