کاریگەرییەکانی دڵەڕاوکێ لەسەر تەندروستی


خەندان لایف-

بێگومان هۆکارەکانی تێکچوونی تەندروستی مرۆڤ زۆرە، یەکێک لەو هۆکارە سەرەکیانەش بوونی دڵەڕاوکێ و نائارامی دەروونی مرۆڤە، لەپێناو بەخشینی زانیاری زیاتر پێگەی ounousa باس لە کاریگەرییەکانی دڵەڕاوکی دەکات لەسەر تەندروستی گشتی جەستە

1-دڵەراوکێی زۆر دەبێتەهۆی ئەوەی جەستە هەست بە شەکەتی و ماندووبوون بکات، هەربۆیە توانای کارکردنی نامێنێت.

2-کاریگەری لەسەر ئارەزووی خواردن هەیە، هەندێک کەس بە تەواوی ئارەزووی خواردن لەدەستدەدەن و کێشیان دادەبەزێت، هەندێکی دیکەش بە پێچەوانەوە.

3-دڵەڕاکێ کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هەیە، بەهۆی توڕەبوون و نائارامی زۆری دەروونیەوە، جگەلەوەی لێدانی دڵی ناڕێک دەبێت، هەموو ئەمانەش تەندروستی تێکدەدات.

4-پێست بەهۆی دڵەڕاوکێوە تێکدەچێت، رەنگە زیپکەیەکی زۆر دروستبکات یان بوونی پەڵەی سور و قاوەی، چونکە هۆڕمۆنەکان گۆڕانکاریان بەسەردادێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 17601 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP