هۆکارەکانی سکئێشەی منداڵان


خەندان لایف-

سکئێشە، یەکێکە لە دیارترین گرفتە باوەکانی منداڵی بچوک، کە دایکان پێوەی دەناڵێنن و بەردەوام هەوڵدەدەن هۆکارەکەی بزانن، بۆ ئەوەی چارەسەری بکەن، بەڵام گرنگە پێش هەموو هەنگاوێک سەردانی پزیشک لەیادنەکەن.

ماڵپەڕی ounousa باس لە هۆکارەکانی سکئێشەی منداڵان دەکات:

1-یەکێک لە دیارترین هۆکارەکان، خراپی هەرسی منداڵە دوای شیر خواردن یان هەندێک خواردنی تایبەتی دیکە کە دەبێتەهۆی ناچالاکبوونی هەرس و گەدە، دواجار ئازار دروستدەکات.

2-ئەگەر ئەو دایکە جگەرەکێش بێت و شیر بدات بە منداڵەکەی، بەهەمانشێوە هۆکاردەبێت بۆ تووشبوونی منداڵەکەی بە سکئێشە.

3-لەرووی تەندروستییەوە کاتیک مێشک گەشەدەکات، کاریگەری لەسەر کرداری هەرس هەیە لە لەشدا و خاوی دەکاتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئازاری سک، بەڵام گرنگە سەردانی پزیشک بکرێت.

4-بوونی غازات لە گەدە و سکدا، هۆکارێکی دیکەی تووشبوونی منداڵە بە سکئێشە، ئەمەش بەهۆی خواردنێکەوە کە منداڵەکە پێی هەستیارە و تووشی غازاتی دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 31182 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP