خواردنەوە گازیەکان ئێسک دەپوکێنێتەوە


خەندان لایف-

رەنگە زۆر ئارەزووی خواردنەوەی خواردنەوە گازیەکان بکەیت و بیر لە لایەنی سلبی نەکەیتەوە، چونکە پێتوایە بەردەوام دەیخۆیتەوە و هیچ لێنەهاتووە، ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە بەرامبەر تەندروستی خۆت، چونکە کاریگەرییەکەی راستەوخۆ دەرناکەوێت و هێواش هێواش کاری خۆی دەکات.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ماڵپەڕی ounousa خواردنەوە گازیەکان جگە لە زیانەکانی بۆ زیادبوونی کێش و بەرزبوونەوەی رێژەی شەکری خوێن یان زیانەکانی بۆ جگەر و گورچیلە و ددان، هاوکات زیانی گەورەی بۆ ئێسک هەیە و دەیپوکێنیتەوە.

خواردنەوە گازیەکان بڕێکی زۆر ترشی (ستریک و فۆسفۆریک) تێدایە، کە کاردەکەن بۆ مژینی کالسیۆمی جەستە، لەهەمانکاتدا رێگا لە جەستەش دەگرێت کالسیۆمی ناو ئەو خواردنانەی دەیخۆیت هەڵینەمژێت، ئەمەش کاریگەری سلبی بۆ ئێسک هەیە و تەواو لاوازی دەکات و هێواش هێواش دەیپوکێنێتەوە.

هەربۆیە پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە خواردنەوەی بەشێوەیەکی زۆر لایەنی کەم هەفتەی یەک پەرداخ بخۆرەوە، یاخود گۆڕینی بۆ خواردنەوە سروشتییەکان.

ئه‌م بابه‌ته 10284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP