ئەو هەڵانەی رۆژانە ئەنجامیدەدەیت و ئاستی بینینت کەمدەکاتەوە


خەندان لایف-

تەندروستی چاوەکانت بەشێکی گرنگە لە ئەرکەکانی تۆ بۆ ئەوەی بیپارێزیت، چونکە دابەزینی ئاستی بینینی چاوەکانت زیانی هەیە و ئەگەر نەیپارێزیت، رەنگە لە داهاتوودا کاتێک پیردەبیت بەتەواوی لەدەستی بدەیت.

ماڵپەڕی rotana باس لەو رەفتارانە دەکات کە رۆژانە ئەنجامیدەدەیت و دەبێتەهۆی دابەزینی ئاستی بینینی چاوەکانت:

1-زۆر بەکارهێنانی شاشەکانی تەکنەلۆژیا، بەتایبەت ئەگەر بەبێ چاویلکە بێت.
2-کەم خەوی و ماندووبوونی زۆر.

3-جگەرەکێشان، کە کاریگەری سلبی لەسەر خانەکان هەیە.

4-پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی ناتەندروست، بەتایبەت نەخواردنی ئەو خواردنانەی ئۆمیگا سێ و ڤیتامین ئەی تێدایە.

5-دانیشتنی زۆر بەهۆی کارەوە، کەمی جوڵە.

6-وەستان لەبەردەم تیشکی خۆر، بەبێ چاویلکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 50403 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP