رێنماییەک بۆ نەهێشتنی پەستانی دەروونی


خەندان لایف-

بێگومان گرفت و کێشەکانی ژیان یان ماندووبوون و زۆری کارکردن هۆکارێکە بۆ ئەوەی دەروونت ناجێگیر بێت و هەست بە پەستانێکی زۆر بکەیت، هەندێکجار مرۆڤ هێندە دەروونی ماندوو دەبێت خودی خۆی بێزار دەبێت لەو حاڵەتەی خۆی بەبێ ئەوەی هیچ گرفتێک هەبێت، بەڵام دەکرێت چارەسەرێک هەبێت.

بەگوێرەی زانیاریە تەندروستیەکان خەوتن باشترین هەنگاوە بۆ ئەوەی دەروونیەن ئارام بیتەوە، لەکاتی بوونی پەستانێکی زۆردا.

بەشێوەیەکی گشتی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 18-64 ساڵیدایە رۆژانە پێویستە 7-8 کاتژمێر بخەون، ئەگەر دەروونیەن پەستانیان زۆر لەسەربوو دەکرێت لە کاتە زیاتر بێت، هاوکات واباشترە پێش خەوتن سەرجەم شاشەکانی تەلەڤیزۆن و ئەلکترۆنیەکان لەخۆی دووربخاتەوە، چونکە بەگوێرەی توێژینەوەیەک لە زانکۆی هارفارد لە ئەمەریکا، تیشکی ئەو شاشانە زیان بە کاتژمێری بایەلۆژی جەستە دەگەیەنێت و وادەکات خەوی ئەو کەسە باش نەبێت.

هەربۆیە پەیوەندیەکی پتەو هەیە لەنێوانی خەو و پەستانی دەروونی، چونکە بەپێی لێکۆڵینەوەکان لە 70%ی ئەو کەسانەی تووشی پەستانی دەروونی زۆر دەبن، ئەوانەن کە کەم دەخەون، چونکە رێژەی کۆرتیزول کەمدەبێتەوە و تووشی دڵەڕاوکێ دەبن.

ئه‌م بابه‌ته 28482 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP