بەوێنە.. هەیفا وەهبی لەگەڵ خوشکەکەی دەردەکەوێت

خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی شۆخوشەنگی عەرەبی هەیفا وەهبی، وێنەیەک لەگەڵ خوشکەکەی بڵاودەکاتەوە.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام هەیفا وەهبی وێنەیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە لە یەکێک لە شوێنە بازرگانییەکان لە بەیروت، کە تێیدا لەگەڵ خوشکەکەی دەردەکەوێت و دەڵێت "بەبێ خوشک هەموو شتێک رەنگی نییە، بە بوونی خوشکەوە گفتوگۆی خۆش و پێکەنین هەیە، بازاڕێکی بەچێژ هەیە، ناکۆکییەکان کۆتایی نایەت، جوانترین بەشی ژیانی من".

هەیفا لەدایکبووی ساڵی 1976ە، لە کێبڕکێی شاجوانی باشووردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەڵام دوای ئەوەی زانرا خاوەنی کچێکە نازناوەکەی لێسەندرایەوە، بەڵام بەهۆی جوانی و سەرنجڕاکێشیەوە بەیەکێک لە 10 خانمە کاریگەرەکەی جیهان ناسراوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 70420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP