هەردی سەلامی بەمزووانە بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

دەرهێنەر و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد هەردی سەلامی، بەمزووانە بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

 

پاش بڵاوکردنەوەی دواین کلیپی بەناوی "لێم ببورە" لە لاپەڕەی فەرمی خۆی هەردی سەلامی، رایدەگەیەنێت کە سەرقاڵی ئامادەکردنە بۆ بەرهەمێکی نوێ، کە لەلایەن هونەرمەندی دیار ئەفشین شوکریەوە کاری بۆ دەکرێت، بەڵام دیارنییە کەی پێشکەس بە هەوادارانی دەکات.

هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە.

 

ئه‌م بابه‌ته 22137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP