زۆرترین خوێنراو
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
03/08/2012
ببه‌ به‌خاوه‌نی شوقه‌و خانوو به‌ نرخی گونجاو
دیلمان له‌تیف حسێن


زۆربه‌تان له‌وانه‌یه‌ ڕۆژانه‌ له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ و له‌ كاتی ریكلامدا گوێبیستی ئه‌م قسه‌یه‌ ببوێتن، كاتێك ڕیكلام بۆ پڕۆژیه‌كی نیشته‌جێ بوون ده‌كات بێژه‌ره‌ به‌ڕێزه‌ دوو ده‌سته‌واژه‌ به‌كارده‌هێنت كه‌ ئه‌ویش بریتین له‌ (ئێستا ببه‌ به‌ خاوه‌نی شووقه‌یه‌ك یان خانویه‌ك به‌قیست و به‌نرخێكی گونجاو) ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ من لێك دانه‌وه‌یه‌كی كه‌م ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ با بزانین ڕیكلام بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ده‌كرێت ده‌ڵێت به‌ نرخێكی گونجاو وایه‌؟ دوای پرسیاركردن له‌ زۆرێك له‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و كۆمپانیانه‌یان كردووه‌ بۆ كڕینی شوقه‌و خانوو ده‌ڵێن هه‌رزانترین نرخی شوقه‌یه‌ك (8 تا 10) ده‌فته‌ر دۆلاره‌ كه‌ ئه‌مه‌ هه‌رزانترینه‌ ئه‌گه‌ر باسی نرخه‌ به‌رزه‌كان بكه‌ین ده‌ڵێن ( 20 تا 40 )ده‌فته‌ر دۆلاره‌، به‌ڕاستی نرخێكی گونجاوه‌ بۆ گه‌نجێك كه‌ زانكۆ ته‌واو ده‌كات و مووچه‌كه‌ی بریتی یه‌ له‌ (408 )هه‌زار دینار یاخود بۆ هه‌ژارو فه‌قیرێك كه‌ توانای دانی كرێی مانگانه‌ی خانوه‌كه‌ی خۆی نیه‌، له‌هه‌مووشی سه‌یرتر به‌ شانازیه‌وه‌ له‌ ڕیكلامه‌كه‌دا ده‌ڵێت به‌ قیست به‌لاَم كام قیست؟ دوای په‌یوه‌ندی كردنم به‌ یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌كانی كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ گوایه‌ به‌قیست ده‌توانیت پاره‌كه‌ بده‌یت، پیان ڕاگه‌یاندم ده‌بێت له‌ماوه‌ی ته‌نها دوو ساڵ دا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بده‌یت واته‌ هه‌شت ده‌فته‌ره‌كه‌ جارێكی تر پرسیار ده‌كه‌م ئایا چ گه‌نجێك یاخود چ هه‌ژارێك توانای دانی هه‌شت ده‌فته‌ر دۆلاری هه‌یه‌ له‌ دووساڵدا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و بتوانێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌و ماوه‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنێت بێگومان نایه‌ت شوقه‌ یان خانوویه‌ك بكڕێ، ئه‌وه‌ی كه‌ گله‌یی و ڕه‌خنه‌ی سه‌ره‌كیشه‌ پێویسته‌ له‌ حكومه‌ن بگیری كه‌ بانگه‌شه‌ی نه‌هێشتنی كێشه‌ی نیشته‌جێ بوون و دروست كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوونه‌ بۆ هاولاَتیان ده‌كات و مۆڵه‌تی به‌رفراوان ده‌داته‌ ئه‌و هه‌موو پڕۆژه‌ی نیشته‌جێ بوونانه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ داڕێژی پێشوه‌خت بكات و هه‌وڵ بدات زۆرترین گه‌نج و هه‌ژار سوودمه‌ند بێت لێت، بۆیه‌ داواكارم چاوێك به‌و پڕۆژه‌ نیشته‌جێ بوونانه‌دا بخشێرێته‌وه‌ و زۆرترین كار بكرێت بۆ سوودمه‌ند بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ هاولاَتیان.

مافپه‌روه‌ر: دیلمان له‌تیف حسێن
ئه‌م بابه‌ته 4859 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
 
Ramyar
ده‌ستت خۆش بێت کاک دیلمان ده‌ستئ ئێوه‌ش خۆش خه‌ندان به‌ڕاستی ئاماژه‌تان به‌ شتێكی جوان کردوه‌
جمال شيخ صديق
كاك ديلمان كيان هونه ريكى تريشيان هه يه كه ده جيت فورم وه ركريت ئه لين فورم نه ماوه به س ده ستى 2 هه يه ده ستى 2 كييه هه ر خويانن به كرانتر ده يفروشنه وه به خه لك ئينجا زوربه ى كات هه ر نيشه به كرانه كه ش جون ئه مشه و كه ريكلام بو خانوو ده كات به يانى بحو ئه لين فورم نه ماوه ئئ بو نه ماوه دره نك هاتيت ئه مه رابواردنه يان بروزه ى نيشته جي ليبرسينه وه يان نييه و ئه وانيش به حه زى خويان ره قه م لييه ن ..
باوکی ئه‌حمه‌د
حکومه‌ت به‌ شێوه‌ی ڕاستوخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌شداره‌ له‌ قه‌یرانی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیان.. ئه‌وه‌ له‌ چ وولاتێك هه‌یه‌ شه‌ریکات به‌پرێك ببێته‌ کوڕێك مه‌گه‌ر شه‌ریکاتی به‌رپرسانی کوردستان نه‌بێت. به‌ڵام حه‌قیتیان وا بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ خه‌ڵک به‌ نه‌فام تێده‌گه‌ن!! به‌ڵام بۆنا ؟ حه‌قی خۆیتیان وا له‌ ءێمه‌ بگه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌ین ...له‌ کاتی هه‌ڵبژاردن باوه‌ڕیان پێده‌که‌ین
payam
زۆر سوباس بۆ نوسه‌ری‌ به‌ریز ... ئه‌و برۆزانه‌ی‌ ئیستا له‌ هه‌ریمی‌ كوردستان به‌ ناوی‌ برۆزه‌ی‌ نیشته‌جئ بوون ئه‌نجام ده‌درئ دوور ونزیك هیج به‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ هه‌زاران وجاككردنی باری‌ زیان وكوزه‌رانیان نیه‌ به‌لكو ته‌نها كیرفان بركردن وده‌وله‌مه‌ندكردنی‌ هه‌ندئ خه‌لكی مشه‌خۆری ئه‌م هه‌ریمه‌یه‌ وحكومه‌ت له‌ ئاستیاندایه‌ هیج بلانیكی نیه‌ جكه‌ له‌ یارمه‌تیدان وبیدانی‌ سه‌دان دۆنم زه‌وی‌ به‌ خۆرایی بییان ، ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای‌ خرابی كوالیتی خانوه‌كان و نرخه‌ كرانه‌كانیان تا ئیستا جه‌ندین له‌م كۆمبانیانه‌ رایانكردووه‌ و باره‌ی‌ خه‌لكیان بردووه‌ ....
amanj
بەڕاستی بابەتێکی جوانە بەڵام بەڕێزم تا چەند حکومەت و دەسەڵات گوێ لەم پەیامانە دەگرێت ها برام بەهیوای گوێ گرتن
chenar
wala ba ray mn alem ta zwa amxalka fryae xoe kawet ta dw bst zawe mawa regre bkre bo awae chene hazhar swde le wargre
shaho salah
zor rasta dast xosh kak dilman.barasti haqa hkwmat chaw baw yasaya bxshenetawa ka zawi pe adret bam jora kompanyana.barasti jga la dawlamand krdni taqmw grwpeki dyari kraw hichi tr nya!!!!!!! aw hamw zawya jwanai sharakan adret ba chand kaseki nziki xoyan awanish ba arazwi xoyan nrxi bo dadanen.dast axana bini faqirw hajhar.dlnyayan akamawa ba hich shewayak charasari grfti nishtajebwn nakrdwa.mn agar xawani 10 daftar dolar bm na krechimw na hajarm chwnka aw jkata atwanm xanwyaki bchwkw axir mwasafat boxom bkrm aw kata na mnati hkwmat halagrm na dastai wabarhenan.boya pewista la layan parlamanawa lepechinawa la dastai wabarhenaw komanyakan bkretachwnka zawyan qorx krdwwaw bahadaryan dawa.
NEROJ
گه‌له‌ك راسته‌
dwnya dilshad
جا كه‌ من 4 ده‌فته‌رم هه‌بیت بۆ فه‌قیرم جا جۆن ده‌جم 8 ده‌فته‌ر ده‌ده‌مه‌ ئه‌و كۆمه‌لكاو ستیه‌ بئ سه‌روبه‌رانه‌ كه‌سنازانئ كئ ی‌ لئ نیشته‌جئ یه‌ انواعی‌ خه‌لكی‌ تیدایه‌ به‌ 1 ده‌فته‌ریش بمده‌نئ به‌ قستیش نامه‌ویت
nabaz
qsakant zor rastn balm bo ke aw qsana dake tanya katek 7kumat kwe la hawlate hazhar w ganji damaw dakre ka eshe peyate taza emae hajarw ganji damaw wak sarbazi shatranj wayen..
dlband
dast xosh kaka dilman gyan xozga yakek habwaya waku janabt bazayaky bam xalka faqiry damawa hatbayawa balam ax axo kay zoo bhataya .........dlm pra bala ... law kasa ka amjara dangyan pebdatu bas,,,
parzhin
dast xosh bo babataka barasti pewesta hukmat awrman le batawa
كامه‌ران
ده‌م خۆش بۆ ئه‌م ڕاسته‌ جوانه‌ى كه‌ ئاماژىت پێ كرد من وه‌ك ده‌رچویه‌كى دانه‌مه‌زراو چوم كه‌ خانوویه‌ك وه‌ربگرم وتى 106 ملیۆن دینار وه‌ %20 پێشه‌كى هههههههههههههه هه‌ر توشى شۆك بووم كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ چۆن به‌چى له‌كوێ په‌یداكه‌م ئایا حكومه‌ت ئه‌وا خزمه‌تى هاولآتیانى ده‌كات ؟ و گةنجه‌كانى كه‌ تازه‌ زه‌واج ده‌كه‌ن له‌ كیشه‌ى سه‌كه‌ن یارمه‌تیان ئه‌دات ؟؟؟ ههههههههههه خۆش حكومه‌ت ... بۆخۆى و چ پلان و چ وه‌زاره‌تێكه‌ كه‌ هه‌یه‌تى تامردن من نابمه‌ خاوه‌نى ژورێك .
ali muhammad
به‌راستی‌ بابه‌تیكی‌ جوانه‌ ئه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌به‌حسابی‌ ده‌وله‌مه‌نده‌كان بله‌ی‌ خواره‌وه‌ن ته‌نانه‌ت موجه‌شییان نییه‌ جی‌ بكه‌ن ؟...هیج شوقه‌یه‌ك له‌150000هه‌زاردۆلارزیاتری‌ تئ ناجئ
lalo
ده‌ست خۆش كاك دیلمان بابه‌تیكی‌ باش و هه‌ستیارت باسكردوه‌كه‌ئه‌مرۆ بۆته‌ كرفتی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌موو كه‌نجو كریجی‌ وبی‌ خانویه‌ك،هیوادارم كه‌ ئه‌م باسه‌ بوروزینیت و له‌ كه‌ناله‌كانی‌ دیكه‌ش باسبكریت ، به‌ریز بیم خۆشه‌له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ شتیك بلیم،من سالی‌ 1979 باوكم فه‌رمانبه‌ر بوو و خزمه‌تیشی‌ زۆربوو حكومه‌ت بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستاو موجه‌خۆرانه‌ خانوی‌ دابین به‌قیستی‌ دریز خایه‌ن له‌وینه‌ی‌ خانوه‌كانی‌ كاریزه‌وشك و شوقه‌كان و خانوی‌ كاركه‌ی‌ جكه‌ره‌ و خانوی‌ كاركه‌ی‌ جیمه‌نتۆ زۆر شوینی‌ تریش جا به‌ریز قیسته‌كه‌ زۆ ردریز خایه‌ن بوو ئه‌وه‌ی‌ ئیمه‌ له‌ كاریزه‌وشك بوو به‌ قیستی‌ 25-30 سال وةمانكانةيةكى كةميش بو تا كارنةكاتة سةر ئاستى بزيوى و جةرجيمان مانكانةكةى لةنيوان (3-7) دينارى ئةوسا بوو،كارم بةسةر رزيم و دةسةلاتى ئةوكاتةوة نية بةلام ئةكةر حكومةت بخوازيت جارةسةرى ئةو كيشةية ئةبيت جاو لةوة بكات بؤخؤى خانوو دروست بكات و بةو شيوازةبيدات بة خةلك،نةك بةكومبانياكة بةهةموو تيجوى ئةو شوقةو خانوة لاى ئةو ناكاتة جارةكى ئةو بارةية من زانياريم هةية كة كؤمبانياكةلةيةك شوقةدا برى 20000 $بؤ 25000 دؤلار خيردةكات لةكةل ريزدا
kardo
ده‌ستت خوش بیت بابتیكی‌ جوانت خستوته‌ به‌ر جاو به‌لام به‌ هیوای‌ یه‌كیك له‌ كار به‌ ده‌سته‌ به‌ ناو بالاكانی‌ ئه‌م هه‌ریمه‌ بی سه‌ره‌وبه‌ره‌ییه‌ بیبینن ؟وه‌ من خویندكاریكه‌م تازه‌ ته‌خه‌روجم كردووه‌ نه‌ كاریكه‌م هه‌یه‌ نه‌ هیج بیم نه‌لیین 8 ده‌فته‌ر له‌ كویی‌ بینم ؟ئه‌كه‌ر 8 ده‌فته‌ر بینم ره‌نكه‌ تووشی‌ شۆك بم ؟ئه‌وه‌ بۆ ئیمه‌ خه‌ونه‌
nala
la hamoe saetr awaea 7komat arzka bo comapneaeaka daben daka?????
مافپەروەر : فەرەیدون عبدول
دەست خۆش کاکە دیلمان نووسینەکەت جوانە...من خۆم سەردانی زۆریک لەو کۆمپانیایانەم کردووە ئەمە جگە لەوەی بەڕێزتان باستان کردووە .. نرخی خانو و شوقەکە بە پێ ی واجهەی شوقەکە یان خانووەکە ئەگۆڕێت بۆ نمونە ئەگەر خانووەکە ڕوو لە قیبلە بێت یان شوقەکە لە نهۆمێکی دیاری کراو یان ڕووەکەی لە قیبلە بێت نرخەکەی زیاترە!!!! من ئەمەم تەنها لەم هەرێمە بینیووە وەک بڵێیت ئەو خانووانەی ڕوو لە قیبلەن لە ڕووی موادەوە کوالیتیەکەی باشترە یان نرخەکەی گرانتر بێت!!! بەو ئومێدەی دەستەی وەبەرهێنان چاوێک بە ڕێنمایەکانی مۆڵەت پێدان بە پڕۆژەی نیشتەجێبوون دا بخشێنێتەوە کە چەند مەرجیک بۆ وەبەرهێن دانێت کە پرۆژەکان زیاتر لە خزمەتی چینی ناوەند و خوارەوەدا بێت ئەویش بەوە دەبێت ڕێگە نەدرێت بۆ هیچ کەسێک لە یەک کات دا زیاتر لە یەک یەکەی نیشتە جێبوون بکڕیت و لە هەمان کاتدا قیستەکان درێژ بکرینەوە بۆ زیاتر لە ١٠ ساڵ هەروەک زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهان ئەم جۆرە سیستەمە پەیڕەوی ئەکەن ... لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆتان...
Soran Hakim
DAST XOSH KAKA DILMAN BARASTY TAWANA AM KARANA U LEPRSRAWANY WLAT SHARIKN LAM TAWANADA
Ali Muhammad
من خۆم ئەوەی دەستی دووەکەم بەسەرهاتووە کە کاکی دوەم کۆمێنت نووسیوێتی، چووم لە کۆمپانیای... بیکڕم وتیان تەنها دەستی دوو هەیە. فێڵەکە بە ئاشکرا دیارە، لە ڕووی یاساییشەوە خەلەلی گەورەی تیایە. چۆن دەبێت مرۆڤ دەستی دو هەر لە خۆیان بکڕێتەوە. ئەمە جگە لەوەی کە دەستی دو لەوێ هەر لە بنەڕەتدا روو نادات، ئەوان دەڵێن (نا کاکە نەمان ماوە بەڵام دانەیەکمان هەیە خاوەنەکەی پارەی بۆ نادرێت دەیفرۆشێتەوە!) بەڵام بەپێی گرێبەستەکەیان تا ئەو ڕۆژەی هەموو قیستەکان دەدرێت موڵکەکە موڵکی کۆمپانیاکەیەو کەس ناتوانێ لەبەرئەوەی پارەی بۆ نادرێ بیکات بە موڵکی خۆی و دەستی دوی پێوە بکات. زۆربەی شوقەو خانوەکانیان بەدەستی دوو فرۆشتۆتەوە و بەڵگە زۆرە. دەسخۆشی لە بەڕێزتان
عةلي
ده‌ستخۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جونكه‌ راستی یه‌كی حاشا هه‌لنه‌كره‌كه‌ هه‌ركیز هه‌زار و كه‌م ده‌رامه‌ت ناتوانیت ئه‌و شوقانه‌ بكریت یان ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ تازه‌ زه‌واج ده‌كه‌ن و ئاوا به‌ زووییش قیسته‌كه‌ بده‌نه‌وه‌ باوه‌رتان بیت شتیك هه‌یه‌ كه‌ كاك دیلمانیش له‌ نووسینه‌كه‌یدا باسی نه‌كردووه‌ كه‌ بۆ ئیزافه‌ی شته‌كانی ئه‌و من ده‌یلیم ئه‌وه‌ی‌ كرانی خانوویشی له‌ شاردا دروست كردووه‌ هه‌ر بوونی‌ ئه‌م شوقانه‌یه‌ یان ئه‌و خانووانه‌ی‌ كه‌ كۆمبانیاكان دروستی ده‌كه‌ن من جه‌ندان كه‌س ده‌زانم كه‌ ده‌وله‌مه‌ندن ده‌جن خانووه‌كانی خۆیان یان ده‌ده‌ن به‌كرییه‌كی زۆر یان به‌ كران ده‌یفرۆشن و ده‌رۆنه‌ ئه‌وی ئه‌مانه‌ بی‌هیج شیوه‌یه‌ك خزمه‌ت به‌ هه‌زار و كه‌مده‌رامه‌تان ناكه‌ن به‌لكو بۆ ده‌وله‌مه‌ندو خاوه‌ن كۆمبانیاكانه‌
hozan
ده‌ست خۆش كاك دیلمان، به‌لام دل نیابه‌ ده‌سه‌لات خۆی ئاگاداره‌وه‌ ....گه‌ر وا نه‌بیت ئه‌تواتنیت سنوریك بۆ ئه‌م كۆمپایایاه‌ دابنیت
ژیار ئەحمەد
دەست خۆش کاک دیلمان بەراستی بابەتێکی جوانەو ناو نیشانێکی جوانیشت بۆ داناوە..بەهیوای ئەم پەیامەت بگاتە لای لایەنی پەیوەندی دار،،،دووبارە دەست خۆش
baban
زۆر له‌ ده‌له‌مه‌نده‌كان ده‌یفرۆشنه‌وه‌ و نرخه‌كان كران ده‌كه‌ن كه‌ی‌ ئه‌وه‌ بۆ فه‌قیره‌ خه‌لكینه‌
لێهات برادۆستی
ده‌ست خۆش بۆئه‌م بابه‌ته‌...من خه‌م له‌یه‌ك شت ئه‌خۆم كه‌ده‌لێن صدام خه‌لكی كوشتووه‌ ئه‌ی ئه‌وانه‌ هه‌موو رۆژ ده‌رونیه‌ن خه‌لك ناكوژن سه‌دان كج و كوری ئه‌م ولاته‌ به‌هۆی نه‌بونی خانووه‌ تاكو ئێستا نه‌چوینه‌ ناو زه‌واجه‌وه‌ ئه‌ی چۆن ئه‌م خانوه‌ كران باهایه‌یان پێ ئه‌كرێت ؟ئه‌ی ئه‌مه‌ش جۆرێك نی یه‌ له‌ كوشتنی ده‌رونی ...تۆ به‌یه‌ك جار بمری باشتره‌ نه‌ك هه‌موو رۆژێك بكوژرێ به‌لایه‌نی ده‌رونی
bezar
kake pesynan wtuyane zor wtny quran xose kesey nistecebun qet car nakret leber ewey berpresyan lepst kompanya weberhenekann wate besyan le kompanyekanda heye w qet careser nakret hete em core kesane le pstiyan bn
سةروةر مجيد محمود
زور ده‌ست خوشی‌ له‌ كاك دلیمان ده‌كه‌م زور راسته‌ من خوم له‌دایك بوی‌ شاری‌ سلیمانیم موالیم 1963 یه‌ تا ئیستا نه‌خانو نه‌شوقه‌ی‌ خومم هه‌یه‌ وه‌ به‌و باره‌ زورانه‌ش هه‌ركیز ناتوانم ببمه‌ خاوه‌ن شوقه‌و خانو , زور به‌داخه‌وه‌ كه‌ حكومه‌تیش به‌باشی‌ ئاكاداره‌ ئه‌م شوقه‌و خانوانه‌ ته‌نها بو كه‌سانی‌ ده‌له‌مه‌ندن وه‌ زور له‌ عه‌ره‌به‌كان هاتون شوقه‌و خانویه‌كی‌ زوریان كریوه‌ ، كاروابروات ماوه‌یه‌كی‌ تر سلیمانی‌ و هه‌ولیریش داكیر ده‌كه‌ن
sox
dasstt xosh bet bray barezm ba rasty qsakant wak altwna bo xalky hazhar dast xosh
amanj aziz
dastxosh kak dilman babatekyba grnga
siwan
نازانم چباسیکه و له کویوه ئاو ئه خوا هه ر بابه تیک لای هه ر که س ئه کری یه کسه ر حکوومه ت به رپرسیاره وبی موله ت مه حکوومه . به داخه وه عه قلییه تی زه مانی ابی القائد هیشتا به سه ر تاک تاک ئه م گه له هه ژاره ماوه.هه موومان له بیرمانه پانتایی سلیمانی تا نه وه ده کان کامه بوو. زیاد بوونی 134 گه ره کوو شاروچکه به دست فقیروو هه ژار کوا مه عقووله؟ کاکه میلله ت مه روو به رخ نیه دایم چاوی له ده ست خاوه نه که ی بیت.له سه رانسری دنیادا که کاکی ماف پروه ر ته شریفیان نه بردوه خه لک حکوومه ت به خیو ده کا به لام ئیمه......
نةشوان
برای به‌رێزم قسه‌كانت زۆر راسته‌ به‌ڵام له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌ كێ بیر له‌ میلله‌ت و به‌تایبه‌تی گه‌نج ئه‌كاته‌وه‌ هه‌موو په‌له‌ی ئه‌وه‌یانه‌ قازانجێكی زۆر بكه‌ن و گه‌نجیش كه‌یفی خۆیه‌تی به‌لاَم من به‌حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ڵیم تكایه‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌ ئه‌یرێن به‌م كۆمپانیایانه‌ بیكه‌ن به‌شوقه‌و خانوو با به‌مه‌رج بێت و ڕه‌جاوی سعری له‌سه‌ر بكرێ وه‌ كۆمپانیا نه‌توانێت به‌ ئاره‌زووی خۆی سعری له‌سه‌ر دانێ.زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌.
MZAFER SULAIMAN
DAST XOSH KAK DELMAN,BA RASTI ZOR RUNU ASHKRAYA HKUMATI HAREMI KURDESTAN BARPERSIARA REGA BAW KOMPANYAYANA DADAT XALK BA KAIFI XOYAN BCHAWSENNAWA
بيشرةو سؤلةى
به‌راستی‌ وایه‌ وه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر نا به‌ربرسانه‌ ره‌فتار ئه‌كه‌ن ئه‌و كۆمبانیانه‌ , هیشتا ده‌ستیان به‌كاره‌كه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ هاوولاتیه‌ك بروات بۆ لایان ئه‌لین نه‌ماوه‌ ته‌نها ده‌ستی‌ دوو هه‌یه‌ به‌لام ئه‌كه‌ر له‌ ریكه‌ی‌ براده‌ریكی‌ به‌ربرسی‌ نزیك له‌ خۆیانه‌وه‌ بتنیرن بۆ لایان وه‌لامیكی‌ تریان هه‌یه‌ وه‌ ته‌نها ریزی‌ ئه‌وكه‌سانه‌یان لایه‌ كه‌ له‌كه‌ل به‌رزه‌وه‌ندییه‌كانیاندا یه‌كده‌كرنه‌وه‌وده‌سه‌لاتدارن , زۆر به‌داخه‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌لاتدارن بئ ده‌نكن له‌ ئاست ئه‌م كاره‌ ساخته‌كاریانه‌ی‌ كۆمبانیاكانی‌ بواری‌ خانووبه‌ره‌دا
سروه
ده ست خؤش قسه كانت زؤر راسته نوسه ري به ريز
هه‌ژار بێسه‌ری
هه‌موو شتێك له‌م وڵاته‌دا له‌خزمه‌تی خه‌ڵكی پاره‌داردایه‌ هه‌رچی شوێنی خۆش بوو هه‌موویان كرده‌ ڤێلاو خانووی گه‌وره‌ بۆ مه‌سئولین و خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رمایه‌دار له‌كاتێكدا كه‌ئه‌گه‌ر وڵات ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ناخۆشیه‌ك بێته‌وه‌ هه‌ر هه‌ژارانن پارێزگاری لێده‌كه‌ن به‌ڵام به‌نیسبه‌ت منه‌وه‌ ئه‌و زه‌مانه‌ گوزه‌شت كه‌ یه‌ك زه‌ڕه‌ ئینتیمام بۆ ئه‌م خاكه‌هه‌بێت كێ خاوه‌نی زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندیه‌ با بیپارێزێت
meran
dast xosh kak dilman zor rasta wtakant hewadarm aw keshaya charasar bkret ba dli hamwan bet
amal jalal
dast xosh kaka delman hamw aw prozana bo xalkane sarmayadarw dawlamandakanaw bota mwzayadayak la newan xoyanda hargez bo xzmat krdne hazaran neyaw xo dawlamandkrdneke na sharaeya la sar hesabe hazaranw karmandane kam daramat
سامان كوردى
سوباس بو ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌،به‌راستی‌ كومبانیاكانی‌ وه‌به‌رهین نه‌ك هه‌ر هاوكاریی‌ هه‌زاران و كه‌نجان نه‌بوون به‌لكو به‌هوی‌ یاسای‌ به‌رهه‌مهینان موولكی‌ كشتی‌ به‌ نرخیكی‌ ره‌مزی‌ وه‌رده‌كرن و به‌باره‌ی‌ خه‌یالی‌ ده‌یفروشنه‌وه‌ به‌جیاله‌وه‌ش ئیستا ئه‌و به‌ناو كوندو بروزانه‌ی‌ كه‌دروستی‌ ده‌كه‌ن هیلیك كه‌جیاواز له‌زیانی‌ هه‌زارانه‌ به‌ جوارده‌وریدا ده‌كیشن وباشترین باری‌ ئاسایش یان بو دابین ده‌كه‌ن،له‌كه‌ره‌كی‌ ابراهیم احمد كومبانیای‌ بیابان به‌نرخی‌ خه‌یالی‌ به‌ناوی‌ ده‌ستی‌ دوو خانوه‌كانیان ده‌فروشنه‌وه‌ به‌هاوولاتیان كه‌ئه‌وه‌ش فیلیكی‌ تره‌ له‌ هاوولاتیان و حوكمه‌تی‌ ده‌كه‌ن،دووباره‌ ده‌ست خوش بوبه‌ریزت...
مامۆستا سه‌لام
ده‌ست خۆش كاك دیلمان بۆ وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته‌ كه‌ زۆرێێك له‌ چین و توێژه‌كانی ئه‌مڕۆی میله‌ته‌كه‌مان سه‌رقاڵی به‌ده‌ست هێنانی زانیارییه‌تی بۆ كڕینی شوقه‌یه‌ك یان خانویه‌ك،به‌ڕاستی نرخی ئه‌م شوقه‌و خانووانه‌ زۆر خه‌یاڵییه‌ و له‌ قووه‌تی زۆر كه‌سدا نییه‌ هه‌ر بوێرێت بچێت به‌لایدا،كه‌ده‌بێت به‌پاره‌یه‌كی وا بفرۆشرێت كه‌ چینه‌ مام ناوه‌ندو هه‌ژاره‌كان بتوانن بیكڕن،ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم كاكی وه‌به‌رهێن زه‌وییه‌كان به‌خۆڕایی وه‌رده‌گرێت ،پاشان دێت پێشینه‌ی خانوبه‌ره‌ش به‌ ناوی كڕیاره‌وه‌ وه‌رده‌گرێت ،وه‌ زوربه‌ی كه‌ره‌سه‌ی بیناسازییه‌كانیش به‌ نرخی میری وه‌رده‌گرێت ،باشه‌ ئه‌م نرخه‌ خه‌یاڵییه‌ بۆ؟كوا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان؟كوا ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی تایبه‌ت به‌م بواره‌؟پاشان حكومه‌ت؟ئه‌مانه‌ بۆ نایه‌نه‌ جواب!!!!!یا ئه‌وه‌تا شه‌ریكن ،یا ئاگایان له‌ ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ نه‌ماوه‌!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!......
bahra
dast xosh barasty zor ba pwwza ba peza babatakan... b
aram
bray barrzm shart nya hamwy wabet mn companya anasm shuqa ba 4 daftar afroshet saly 40 waraqa ayait ay bo basy awa nakay har aw companyaya shuqay bo 7kumat drust krdwa ba 250 waraqa 110 matresha abet 7kumat mamnuny aw companyaya bet balam lagal awashda awanay ka ba 8 daftara eshyan lanaw 7kumata bashtr arwat ,bahewam walamm habet
shokha
dast xosh babteki jwana delman gyan sarkawtw bet
Aso Hussain
kaka dilam gyan dastt xosh bet bo am rwnkrdnawa jwana, balam away ka barezt la birt chw wa mn bahoy brakayakma zyatr agadarm ka , nak tanha nrxaka kesha bet. balkw zorbay am xanwana dwrn la yasayay ka bo salamaty shaxsy bakar bheneret, chwnka zorbayan karastay zor xrapw harzan bahayan tya bakar det wa dway 10 sal aw xanwa abet sar la nwe taamir bkretawa. inja barasty baraay mn ama joreka la ... qolbryny turka saxta chyakan.
بةتين
به‌ڕێزان ئه‌م بابه‌ته‌ لێوانلێوه‌ له‌ ڕاستی به‌ڵكه‌شم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆرترین كۆمێنتی له‌سه‌ر نووسراوه‌ ...بۆیه‌ پێشنیار ده‌كه‌م كه‌ هه‌مان بابه‌ت به‌ كۆمێنته‌كانه‌وه‌ جارێكی تر داببه‌زێته‌وه‌ جونكه‌ تا ئێستا بابه‌تی باش و كاریكه‌ر زۆر نووسران له‌ كۆفار و رۆزنامه‌كاندا هیج سوودێكیان نه‌بوو به‌لكو ئه‌مه‌یان كۆمه‌ڵێك هه‌لبه‌رست و بیویزدان له‌م مانكی‌ ره‌مه‌زانه‌دا به‌ ئاكا بهێنێته‌وه‌ ............زۆر سوباس
سۆران
دەست خۆش بۆ نووسەری بابەت بەڕاستی زۆر جوانە منیش لەگەڵ هەمان ڕای کاک بەتینم تکایە خەندانی بەڕێز وەکو سەرچاوەیەکی ڕاست گۆ بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتە ئاوها دووبارە بڵاو بکەنەوەو ئەگەر بکرێت کێشەی ئەم نووسینە بکەنە بابەتێک و ڕاپۆرتێک لەگەڵ ڕێزدا
سه هه ند
ده ست خؤش/ئه م بابه ته ى تؤهه موى راسته به لام كى جاره سه رى بكات ئه م بروزانه هه مووى هيخويتيان
  مه‌رجه‌ ناو بنوسیت  :ناو
سایتی خه‌ندان پێشوازی له‌ ڕاو بۆچوون و تێبینی هه‌موو خوێنه‌ره‌كانی ده‌كات و داوا ده‌كات له‌و به‌ڕێزانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر بابه‌ت و هه‌واڵه‌كانمان به‌شداری بكه‌ن ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:
یه‌كه‌م:دوورنه‌كه‌وتنه‌وه‌ له‌ گیانی بابه‌تیانه‌
دووه‌م: دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شتی شه‌خسی و ته‌شهیركردن و برینداركردنی بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده‌كان
سێیه‌م: ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ ژماره‌ی پیتی تێبینیه‌كان له‌ 1000 پیت تێپه‌ڕ نه‌كات
چواره‌م:هه‌ر تێبینیه‌ك ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نه‌كات بڵاو ناكرێته‌وه‌  
:بۆچوون
 
 

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.