|
|
|
29/07/2010
|
كه‌ركوك و پێویستیی خوێندنگه‌ی نموونه‌یی |
|
|
عارف قوربانی |
هیچ گومان له‌وه‌دا نییه مرۆڤێكی سووتاو زیاتر هه‌ست به ئازاری سووتان ده‌كات وه‌ك له‌و مرۆڤه‌ی به به‌رچاوییه‌وه كه‌سێك ده‌سووتێ.
به‌ڵام واقیعی كه‌ركوك ئه‌م ڕاستییه‌ی پێچه‌وانه كردۆته‌وه.! ئه‌وانه‌ی له‌ناو كه‌ركوكدان ڕاسته باشتر ئاگایان له واقیعی كه‌ركوك هه‌یه و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ئازار و ژانه‌كانیدان، ئه‌وانه‌ی له‌ناو كه‌ركوكن هه‌ست به‌و موعاناتانه ده‌كه‌ن كه ڕۆژانه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كاتێ دێیته ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك و لێی ده‌ڕوانی زۆر دیمه‌نی ترت پێشچاو ده‌كه‌وێت كه له ناوه‌وه نه‌ت بینیوون.
به‌نده تا ئه‌و كاته‌ی كارم له‌ناو كه‌ركوك بوو، به حوكمی پیشه‌كه‌م ڕه‌نگه چاوم له زۆر كه‌س تیژتر بووبێت بۆ بینینی نه‌هامه‌تی و كه‌موكورتی و مه‌ترسییه‌كان. هه‌ستم به‌و زوڵمانه ده‌كرد كه ڕۆژانه له‌ناو كه‌ركوك لێمان ده‌كرا. به‌ڵام ئێستا كاتێ له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوكه‌وه لێی ده‌ڕوانم، چاوم به‌راوردی ژیانی خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كات به ژیان و گوزه‌رانی شاره‌كانی تر، ئێستا زیاتر هه‌ست به مه‌غدوری كه‌ركوك ده‌كه‌م.
زۆر بوار و لایه‌ن هه‌ن كه چاوی به‌راورد ده‌یانبینێ و ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌ز لێره‌دا په‌روه‌رده ده‌كه‌م به نموونه، كه له كه‌ركوك به‌هۆی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردنه‌وه، سیسته‌می په‌روه‌رده ڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست دابوو، له‌بری په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌و شاره، ببووه ناوه‌ندێك بۆ به عه‌ره‌بكردن و شێواندنی كه‌سێتی ئینسانی كه‌ركوكی. به درێژایی ده‌یان ساڵ بوو خوێندنی كوردی قه‌ده‌غه كرابوو.!
دوای پرۆسه‌ی ئازادی و ڕزگاركردنی كه‌ركوك، به شێوه‌یه‌كی فراوان بایه‌خ به خوێندنی كوردی درا، ده‌یان و بگره سه‌دان خوێندنگه‌ی كوردی له‌و شاره كرانه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێداویستییه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی دابین نه‌كرا بوون، كورد نه‌یتوانی بناغه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌ك دابنێت كه كه‌سێتییه‌كی بیناكراو بۆ داهاتوو به‌رهه‌م بێنێت. ده‌بینی سه‌دان و بگره هه‌زاران مناڵی كورد له قوتابخانه‌كانی فه‌یله‌ق و باروتخانه و په‌نجا عه‌لی ده‌خوێنن، مامۆستاكانیان ده‌رچووی سێی ناوه‌ندین و به خولێكی پانزه ڕۆژی له قه‌ره‌نجیركراون به مامۆستا.!
كاتێ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كه‌ركوك به شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد ده‌كه‌یت كه له ئێستادا ده‌یان و بگره سه‌دان باخچه‌ی ساوایان و خوێندنگه و په‌یمانگا و بگره زانكۆی نموونه‌یی هه‌ن، مناڵانی كوردستان تیایدا ده‌خوێنن و به سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌ییانه‌ی هاوچه‌رج په‌روه‌رده ده‌كرێن. هه‌ست ده‌كه‌یت مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له به‌رده‌م ئاینده‌ی كه‌ركوكدا خۆی له‌بۆسه ناوه.
بۆیه ئه‌گه‌ر له ئێستادا كردنه‌وه و دامه‌زراندنی خوێندنگه‌ی نموونه‌ی له شاره‌كانی تری كوردستان پێویستییه‌ك بێت، ئه‌وا بۆ كه‌ركوك زه‌روریه‌تێكی حه‌تمیه. بایه‌خی كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ی نموونه‌ی بۆ كه‌ركوك له‌وه زیاتر و گرنگتره كه ته‌نها وه‌ك ئه‌رك و ئیلتیزامێك بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی خوێندنێكی هاوچه‌رخانه لێی بڕوانین. بۆ كه‌ركوك ده‌بێته هه‌وێنی هه‌ستانه‌وه و له‌سه‌ر پێی خۆ ڕاوه‌ستانی كورد له‌و شاره.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دكتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات كه خۆی دێته كه‌ركوك و به‌ردی بناغه‌ی دوو خوێندنگه‌ی نموونه‌یی داده‌نێت، بایه‌خه‌كه‌ی كورت نابێته‌وه بۆ دروستكردنی دوو خوێندنگا، كه له كاتێكدا ته‌نها پۆلێكیش شوێنی خۆی ده‌گرێت، به‌ڵكو بایه‌خی له‌وه‌دایه كه ئه‌و هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیه‌ی له هه‌رێم ده‌ستی دراوه‌تێ كه‌ركوكیش ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره، كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامی بدرێتێ دڵنیایی ئه‌وه دروست ده‌كات ( ئاینده مسۆگه‌ره).
|
|
|
|