|
|
|
29/07/2010
|
فۆكۆ و مێژووی كورد |
|
|
عیماد زه‌نگه‌نه |
ڕوَشنبیران هه‌ر چه‌ند له خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك ده‌بنه‌وه كێرفی ئازاره‌كانیان زیاتر هه‌ڵده‌كشێ و هه‌لی خوَشی-یان كه‌مده‌بێته‌وه، هه‌ر كه خوَیان بوَ ساته خوَشییه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن چركه ساتێكی خه‌مناك پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه، نووسه‌ران،ڕوَشنبیران، شاعیره‌كان هه‌میشه پرسیارگه‌لێك داگیریان ده‌كات، به‌ڵام كه ڕووده‌كه‌نه خوێندنه‌وه تا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌ستبكه‌وێت خه‌مه‌كانیان زیاتر ده‌بێت ئه‌مه به‌وهوَیه‌وه نییه كه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌یان ده‌ستنه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا پرسیار گه‌لێكی دیكه ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون.
به‌ر له چه‌ند ڕوَژێك كتێبێكی فوَكوَ-م خوێنده‌وه به ناوی سیستمی خیتاب، له‌و بابه‌تانه‌ی نووسه‌ر ئاوڕی لێدابووه‌وه ڕوانگه‌ی ئه‌و بوو بوَ مێژوو، فوَكوَ له‌و كتێبه‌دا چه‌ند وتارێكی له‌سه‌ر نووسیبوو، له‌سه‌ر ئه‌م په‌ره‌گرافه وه‌ستام: مێژوو ده‌بێت یه‌كلاییكه‌ره‌وه بێت له‌نێوان چالاكی و سستی، به‌رزی و نزمی، ژار و تریاق، ئه‌ركی مێژووه زانستێكی شفاده‌ر بێت.
به‌راستی ئه‌م په‌ره‌گرافه خوَشی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی لێسه‌ندمه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی پرسیارێكی گرنگم لا گه‌ڵاڵه بوو: ئایا ئێمه‌ی كورد به‌ڕاستی مێژوو به زانستێك وه‌ك ئه‌و دوای زانسته‌كانی دیكه داده‌نێن، گه‌شه ده‌كات و په‌ره‌ده‌سێنێت ده‌گاته ده‌ره‌نجامی بایه‌خداری یاسایی، ئایا تاكی كورد چ سوودێكی له مێژوو بینیووه؟ ئه‌ی ئێمه‌ی كورد شیمانه‌مان چییه بوَ مێژوو؟ به پێی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌ڕیده‌كان مێژووی ئێمه‌ی كورد پڕه له خیانه‌تكاری و پڕه له ته‌پوتوَزی سمی ئه‌سپ، پڕه له دڵڕه‌قی و بێبه‌زه‌یی له‌نێوان باپیرمان. ئه‌وانه‌ی ژێركه‌وتوون و ئه‌وانه‌ی ئاڵای سه‌ركه‌وتنیان به‌رزكردوَته‌وه، ئه‌وانه سه‌ركرده‌كانی مێژوومانن كه گه‌ریده‌كان په‌راو و مره‌كه‌بیان تیا خه‌رجكردووه. به پێی گه‌ڕیده‌كان ئایا به‌ڕاست ئێمه خاوه‌ن هه‌ندێك موَمیای وشككراوه‌ین له چه‌ند سندوقێكدا، هه‌موو بێ جووڵه له سووچێكدا دانراون، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی كورد باسی مێژوومان بكه‌ین ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه خوێندومانه‌ته‌وه و بینیوومانه، چونكه گه‌ریده‌كان كه‌سانی ناموَن و بایه‌خێكی ئه‌وتوَیان به مێژووی كورد نه‌داوه و كه‌چی ئه‌و گه‌ڕوَكانه به نیسبه‌ت ئێمه‌ی كورده‌وه تاكه سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراون و مێژووه‌كانمان بوَ ده‌گێڕنه‌وه، باشه كه‌سێك له ئێمه‌ی كورد هه‌بووه له خوَی پرسیبی كه بوَ یه‌ك له‌سه‌ر سێی مێژووی كورد بریتییه له خوَشباوه‌ڕی؟ باشه گه‌ر (مێژوو یه‌كلاییكه‌ره‌وه بێت له‌نێوان چالاكی و سستی، به‌رزی و نزمی، ژار و تریاق، ئه‌ركی مێژووه زانستێكی شفاده‌ر بێت) كه‌واته مێژووی ئێمه‌ی كورد چۆنه به‌پێی بیردۆزه‌كانی فوَكوَ؟
|
|
|
|