زۆرترین خوێنراو
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
20/12/2012
هەر چاوەڕێی تۆ ئەبین
به‌رهه‌م ساڵح


لەم كاتەدا كە مامی گەورەمان لە ئەڵمانیا درێژە بە چارەسەری دەدا، هەموو لایەكمان ئومێد و چاوەڕوانیمان ئەوەیە زوو بەزوو بەرنامەی چارەسەر كردنەكەی سەربگرێت و بگەڕێتەوە ناو میللەتەكەی، بگەڕێتەوە لای هەڤاڵ و هاورێكانی و خەڵكی كوردستان، بەتەندروستییەكی باشەوە لەكوردستانی خۆماندا بە تایبەتی بە خوشكی بەرێزمان هێرۆخان و كاكە قوبادو كاكە پاڤێڵ شاد بێتەوە . وەكو جاران چەتری كۆكەرەوەی یەكێتیەكان، رێبەری كوردایەتی، و (صمام ئەمانی) عێراق بێت.

مام جەلال ئیرادەی ململانێی لەگەڵ دژواری و تەنگانەدا وەك هەمیشە بە هێز و پتەوە، ململانێی لەگەل دیكتاتۆری، لەگەڵ ستەم و بێدادی لە دژی گەلەكەی كردووە و دەیان ساڵە لەم رێیەدا خەبات دەكات و سەردەكەوێت . ئەمجارەش بە هەمان ئیرادەوە ململانێی ئەو نەخۆشییە دەكات و پشت بە خوا دەیبەزێنێت.

مام جەلال بۆ ئێمە تەنها سەركردەیەكی مێژوویی نییە، تەنها سكرتێری گشتی یەكێتی و سەرۆك كۆمار نیە، مام جەلال بۆ ئێمە مام و براو باوكیشە، بۆ خودی خۆشم، مامێكی دڵسۆز و وەفادار و خەمخۆرە، مامۆستایەكی گەورەی رەوشت و مرۆڤدۆستیە، كە كەس ناتوانێت جێگەی لە یەكێتی و لە ناو كوردستان و عیراقدا، لەو پێگە مێژووییە و لە ناو دڵ و دەرونی خەڵكدا بگرێتەوە. لەم قۆناغەدا، قۆناغی قەیران و گۆڕانكاری گەورەی عیراق و ناوچەكە، لە هەموو كات زیاتر پێویسمان بە مام جەلالە، بۆیە لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە ئەمجارەش ئاواتی میللەتەكەمان بێنێتە دی و مامی خۆشەویستمان بەتەندروستییەكی باشەوە بگەڕێتەوە.

چاوەروانی ئێمە لە هەموو ئەوانەی پەرۆشن بۆ ئایندەی ئەم وڵاتە، ئەوانەی پەرۆشن بۆ گەیشتنی میللەتەكەمان بە ئاواتە بەدینەهاتووەكانی، ئەوانەی پەرۆشن بۆ یەكێتی و تێكۆشەرانی، ئەوەیە كە لەم بارودۆخەدا بەیەك دڵ نزا بكەین و هیوای زوو چاك بوونەوە بە مام جەلال بخوازین. چونكە ئێمە دەزانین هێشتا رێی خەباتمان درێژەو ئاڵا هەڵگرەكەشمان مام جەلالە... ئێمەو میللەتەكەشمان دەزانین، ئەوەی بە مام جەلال دەكرێت بەكەسی تر ناكرێت و ئەمڕۆو سبەی، لەرابردوو زیاتر پێوێستمان بە مام جەلالە.

ئێمەی یەكێتی چاوەڕێتین مامە گیان، گەلی كورد چاوەڕێتە مامە گیان، دیموكراتخوازو ئازادیخوازانی كوردستان و عیراق چاوەڕێتە... گەنجانی خوێن گەرم و چاو لەئایندە چاوەڕێتن و ئەو راستییەش باش دەزانن، لەسایەی تۆو فكری تۆو خەباتی بێوچان و هیممەتی باوكانەی تۆدا، ئاسۆی بەدیهاتنی ئامانجەكانیان روونترە.

لەگەڵ هەڤاڵانم لەناو یەكێتییدا، خاوەنی شانازییەكی گەورەین چونكە تۆ مام و مامۆستاو رابەرو سەركردەمانیت. 

لەگەڵ میللەتەكەمان، خاوەنی هێزێكی گەورەین چونكە خەباتگێڕێكی وەك تۆ ئاڵا هەڵگری ئازادی و پتەوتركردنی پایەكانی دیموكراسی و بەدیهێنانی حوكمڕانییەكی باشتری وڵاتەكەمانیت.

ئێمە خوێندكاری بەوەفای تۆ بووین و هەر خوێندكارە بەوەفاكەی تۆش ئەبین.. ئەشزانین تۆ لەنەخۆشی بەهێزتریت. بۆیە تا كاتی گەڕانەوەت بەتەندروستییەكی باشەوە، هەر چاوەڕێی تۆ ئەبین.

ئه‌م بابه‌ته 541 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
 
چیا
هەموومان چاوەڕێی تۆین ئەی فەخامەتی سەرۆك
سه نكه ر
جاوه رى بلبله ى جاوى هه موو كه لى عيراق ده كه ين
احمد محمد
ده ست خۆشی‌ له به‌ریز د به رهه م سالح ده كه م بۆئه م دلسۆزیه ی‌ هیوادارم هه رچی‌ زوتر باوكی‌ كورد چاره سه ربكریت و بگه ریته وه ماله كه ی‌
سلمان
چاوه ریت ده بین مام و سه ركرده و رینشا نده ری‌ خه بات .مامو ستای‌ كوردایه تی‌ .وه من زور دلنیام به ته ندروستی‌ زور باشه وه ده گه ریته وه .وه داوا له یه زدانی‌ پاك ده كه م ده ست به ته مه‌نی‌ بگریت له م نه خوشیه باشی‌ بكا ته وه .زوو بو مان بگه ریته وه.
naz kalare
mama gean garmyan chawreta anshalla ba salamaty dagareetawa
سيروان حسن
داواكارین له یه زدان شفای مامه بدات و به ساغ و سه لامه تی بگه ریته وه ناو هه ڤالان و میله ته كه مان و تویش نا ئومیدنه بیت كاك دكتور به رهه م
hana.realy
qwrbani tobm
hana.realy
qwrbani tobm hiwdarm zw chak bitawa xwai gawra la tamani mn halgre bixata sar tamani to
]جمال دوکانی
بەڕیز مام جلال خودای گەورە شیفای بدات شیفای هەموو ئادەمیەکان لای خودای گەورەیە دڵنیاتان دەکەمەوە تا ئێستا هیچ کەس ناتوانێت بڵێت من سەرکردەیەکی ئاشتی پاریزم وەک باوک بێت بۆ میلەت تەنانەت بەڕێز مام جلال توانیویەتی ئەو ڕاستیە بسەلمینێت و بۆتە تەرازویە نەک هەر بۆ میلەتی کورد تەنانەت بۆ گەلانی تریش
ئازاد که‌لاری
هه‌مومان جاوه‌ڕێی تۆین بگه‌ڕێوه‌ ناومان مامه‌ گیان
هةفال احمد كلارى
باوك و براو كه‌سمانی‌ . مام جلال تاله‌بانی‌ . چاوه‌یین مامه‌گیان چركه‌ به‌ چركه‌ بۆ هه‌والیكی‌ دلخۆشكه‌ره‌ له‌لای‌ جه‌نابته‌وه‌ كاروانی‌ خه‌بات جاریك ماویه‌تی‌ به‌بی‌ تۆش ئه‌سته‌مه‌ بگاته‌ ئه‌نجام . له‌خودای‌ په‌روه‌ردگار ده‌پاریینه‌وه‌ به‌ مامه‌ ئه‌م جاره‌ش شادمان بكاته‌وه‌ انشاالله.
ئازاد قه ره جه تانى
هیوای‌ چاوه‌روانی‌ تۆین مام و سه‌ركرده‌ی‌ كوردایه‌تی‌ بگه‌ریته‌وه‌ ناومان له‌بن سیبه‌ری‌ چه‌تری‌ تۆدا ژیان به‌رینه‌ سه‌رخودای‌ گه‌وره‌ شیفات بۆ بنیریت مامه‌ گیان
باوكي هةزار
له‌خوا داواكارین به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ریته‌وه‌ ناومالی كورد
زانا حەسەن
کاک دکتۆر ئێمەش ئەڵیین چاوەروانتین مامە گیان .. مامى هەمووان چەترى ژیان تکایە جێمان مەهێلە هێشتا تەنیاین ..
ئازاد كؤكه ى
هه‌مومان به‌مالو منداله‌وه‌ چاوه‌ریی‌ تۆین بگه‌ریته‌وه‌ ناومان مامی‌ كوردایه‌تی‌ مامه‌ گیان خودای‌ گه‌وره‌ شفات بۆ بنیریت مامه‌ گیان
كلور
تو نه بى كورد هه تيوه بى باوكه نزاده كه م خواى كه وره شفات بدات انشاالله
بكركةرميانى كلار
ئیمه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفال هه‌میشه‌ ده‌ست به‌دوعاین مامه‌گیان زوبگه‌ریته‌وه‌
shallaw garmyane
خوداشفاى بؤبنيريت انشاءاللة
kurda
mama gean chawareten am melata bebawk maka qazae to lamn bkawe yazdan toman bo bhele
Tazha
Mama gyan chawaretn baqurbani yak hanasat bm... Rohu dlu gyan malu kasm bo toya !xwayyyaa rahman le bakt chak bet
دا يكى دييه
ما مه كيان تاكه كه س توى جه ترى سه رى هه موو عيراق وكوردستان به تا يبه تى
هيوا
له وورۆژه وه نه خۆشی‌ مه عنای‌ خۆشی‌ نازانین مام جلال هه موو بۆتۆچاوو دل برر گریانین گه ر خه می‌ تۆمان نه بیت هه مومان بی‌ ویجدانین وولات به تۆووه جوانه هه موومان باش ئه زانین هه موو له خه فه تی‌ تۆ له ولاتی‌ خۆر گیرانین
husen berzinci - swed
به هيممه تي و ئوميدى خوا سه لا مه ت ئه بى و ئه كه رييته وه جونكه تو مامه كيان به كرده وه كانت ميلله ته كه ت سه ر به رز كرد له ناوجه كه و له جيها ندا . هه ر بمينى . حسين به رزنجى - سويد
هاورێ سماقووڵی . سوید
له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارم مام ی گه‌وره‌مان به‌ ته‌ندروستیه‌کی باشه‌وه‌ بگه‌ریته‌وه‌ ولات
hevalleeki parti
hiwadri xwa shifai bo bneretu be tendrustiki bashewe bgerreetewe nau miletekemn
رانوو
مامه‌ گیان مامه‌گیان تخوا بگه‌ریوه‌ ته‌نها جیمان مه‌یه‌له‌
دييه
ولات خا موش وسارد وتا ریكه به بی‌ تو ما مه گیانی یا خوا به ته ندروستیكی‌ باش بگه‌ریته وه نا ومان و چا وه به فرمیسكه كا نمان بسر ینه وه وه به دل گه وره كه ت هه موومان شاد بكه یته وه
محەمەد تەها کەرکوکی- نەرویژ
هـەموو مان چاوەڕوانی هەڤاڵی خۆشەویستمان مام جەلال دەکەین بە گەڕانەوەی بۆ ناو جەماوەرە خۆشەویستەکەمان بە تەندروستیەکی زۆر زۆر باشەوە ئێمەی کورد ئومێدیكـمان بە مام جەلالە بۆ ئەم وەزعە ناخۆشەی ئێراق بەڕاستی مامە گیان نەبێت نەک مالیکی بگرە کورد کورد دەخوات لە ناو خۆی یەکدە . ئەم ئێراق و هەرێمەی خۆمان بە مام جەلالەوە ماوە . ‌بە ڵام ئێمە تا لێمان نەقەومێت قەدری کەس نازانین وە ئینشاڵا و بەو ئومێدەم هیجی لێی نایەت و تەمەن درێژ دەبێت بۆ خێزان و مللەتەکەی ڕووحم بە قوڕبانی بێت ئەو تەمەنەی هەمە بچێتە سەر تەمەنە جوانەکەی مامە گیان لە دەردو بەڵا بە دوور بێت خوایە بە لەشساغێکی زۆر باشەوە بگەڕێتەوە ناو جەماوەرەکەی . دووبارە بە هیوای سەلامەتی و لەشساغێکی باش و بە تەندروستیەکی زۆر باشەوە بێتەوە ناومان
ميعاد
ئه ى باوكى هه موو كوردان جاوه ريى هاتنه وه تين به سه لامه تى
شؤن
مامه گیان ده مه ویت هه ر تۆ سه رۆكم بیت دلنیابه كوردستان چاوه ریته
شةونم عبدالكريم
خوای‌ گه‌وره‌ مامی‌ هه‌مومان سه‌لامه‌ت بكات ئامین خوای هه‌موان
هه فال هه وليري
ناژیم بی تۆمامه گیان به هیوای له ش ساغی
ئامانج
مامەگیان ، بەهەموو دڵمەوە داوا لەخوا دەکەم بە تەندروستی باشەوە بگەڕێیتەوە ناومان ، مامەگیان گەلەکەمان زۆر پێویستی پێتە ، بۆ دیموکراسی ، خۆنەویستی و وڵات و گەل ویستی ، ئاشت کردنەوەی هاوڕێ تۆراوەکان ، بۆ ئەمانە تەنها تۆ مامۆستامانی ، مامەگیان توخوا جێمان مەهێڵە تا دەمانگەیەنیتە دوا مەنزڵ ،
خاوهر هه ناري
دوعاو نزامان شفات بدات يه زدان تاجي سه رمان مامه كيان,هه ويني ئاشتي و بنياتنه ري ديموكراتي.
sirwan
mama gyan la xwae gwara dawakarein tamn drehz bet boman mam geyan qwrbant bm
Sherko Talabani
Zor sopasi kak Dr Barham akam ka bam shewaia khamkhori Janabi Mam Jalala . Mnish harwako komalani khalki Kurdistano wa khodi Barez Mam Jalal zor bash azanin ka Mam Jalal har chanda Mami gawrai hamo Kurdeka la dawai Shahid booni bawkmo khoshkakanim la sali 1984 roli bawkishi bo ema habwa boia bo ema hamo kasekmana wa mnish ka chandaha sal la kati peshmargaiati la lai barezian boom zor hiwam baheza ka basar am nakhoshia zal abeto ba himateki trawa agaretawa laman chonka Janabian mamo bawki rozani tanganan bo komalgai kurdawari wa am azadiai amro badihatwa babe aw zahmat boo bhataia di boia alem Mama gian zoo warawa laman chonka hamo Kurdistan pewesti ba toia to symboli ashti, azadi, demokracit. Kurdistan babe to har hich maniaki nabet.khwai gawra shifat bo benet wa har taman drez bo man bmenit...
AHMED
LAXWAY GAWRA DAPAREMAWA SHIFAT BO BN ERET MAMA GIYAN HALOY BARZA FR BILBILAY CHAWMAN BAWKW KASMAN MAMA GIYAN LAM KATA NASKADA JEMAN MAHELA.....BALAM DLNIYAM WAKW BAREZ KAKA D.BARHAM FARMWYATY TO LA HAMW SHTEK BAHEZ TRIT WA LATWANAT DA HAYA BASAR AM NAXOSHIYASHDA ZAL BIT INSHALLA BASALAMATY AGAREITAWA NAWMA AEI DENDY QANDIL AEI CHIYAY SARKASH.BAWKW BRAW KASMAN MAMA GIYAN
سةروةر بايز
چاوه‌ریتین تا ئاوی قاچمان دادی چاوه‌ریتین چاوه‌ریتین تا خوین له‌ ده‌ماره‌كانماندا بی چاوه‌ریتین تا هه‌ناسه‌ له‌ سنگماندابی چاوه‌ریتین تا روح له‌ جه‌سته‌ماندابی چونكه‌ له‌تو زیاتر كه‌س شك نابه‌ین (مامه‌ كیان )
یاسین شریعتی
ده ستو په نجه ت نه یشی کاک به رهه م
كاروان لة حاجياوا
روحم به‌ قوربانت بیت مامه‌گیان له‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌بپریمه‌وه‌ به‌سه‌لامه‌تی‌ بگه‌ریته‌وه‌ ولات
محمدبابان
روحم قوربانت بيت مامه كيان
omeddalo
ئاواته خوازم وه كوجاران به روخوشى بييته وه ناومان مامه كيان خواى كه وره ته مه ن دريزت كات بومان انشاالله
laren mhamad
eshala ba salamaty yaytawa bo kwrdstan basalamaty emazor negaranen
bamo
emash daleen amen slaw bw aw dr bawafaya bw mamustakae bahewae zw chabwnawae garanawae bw nawman
كوران
مامه مامه ئینشالله چاك ده بیته وه به لام مردنی‌ جه سه دی‌ كه س لی‌ ده رناچی‌ كاك به رهه م كه سیكی‌ به توانایه بۆ دوای‌ مامه
دلَكير ئةحمةد كةلارى
بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ماندا مام جه‌لالیكی‌ تر دوباره‌ نابیته‌وه‌, هه‌روه‌ك چۆن عمری‌ كوری‌ خه‌تابیكی‌ تر, صلاحه‌دین ئه‌یوبیه‌كی‌ تر, سبارتاكۆسیكی‌ تر, گیفارایه‌كی‌ تر..... هتد له‌ میژوودا دوباره‌ نه‌بونه‌وه‌ ئاوهاش مام جه‌لالیكی‌ قه‌ت دوباره‌ نابیته‌وه‌ بۆیه‌ له‌خوای‌ گه‌وره‌ داواكارم هه‌موو ته‌مه‌نی‌ من ببه‌خشیته‌ مامه‌كیان و به‌سه‌لامه‌تی‌ بگه‌ریته‌وه‌ناومان ودله‌كانمان وماله‌كانمان رووناك بكاته‌وه‌, انشالله, جاوه‌روانی‌ تۆین مامه‌گیان, بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ هه‌ر چاوه‌روانی‌ تۆین.
rzgar rwandzy
دیاره مام جلال چه تری‌ عیراق و كورد و یه كیتی‌ یه هیوادارین خودای‌ گه وره دوعای‌ ئه و هه موو خه‌لكه‌ دلسوزو به‌ویزدان و غه‌مخوره‌ قبول بكات و مامه شیفای‌ بو بی‌ و بكگه رێته وه ناومان
يادكار رواندزى
من ته مه نم 9ساله به باك و بيَكه ردى خؤ م داوام له خوداى كةوره ية شيفاى مامه كيان بدات
karwan haji
beruhwy dl u gyan fiday toin mame gyan dktor berhem pyawiky zhire boye lidwanekanishy zhiraneye
بختيار كانى بى
داواله خواى كه وره ده كه م شيفاى مامى كه وره مان بدات زووبكه ريته وه بوناومان به خوائه وه ى به مامه ده كر يت بوكوردبه كه س ناكير ت خوايه شيفاي بوبنيريت زووجاكبيته وه
دلشددعلى
بربه‌ دل له‌خواگیان داوااكه‌ م فه‌ خامه‌ تی‌ مامه‌ گیان زوبه‌ زو چاك بیته‌ وه‌ بیته‌ وه‌ناومان خوایه‌ گیان بیكه‌ به‌ خاتری‌ خوت شفای‌ به‌ امین یاره‌ بلعالمین
شه مامكى
هه موو خه لكى كوردستان نيرو ومى كه وره و بجوك هه موو عيراقيه كى به وه فا هيواى جاك بوونه وه ى با وكى كه وره مامه كيان ده كه ن خوايه جاره سه رى بكه ين به كه وره يى خوت شفاى بده يت به قوربانت بم مامه كيان
شمامكى
كاك دكتور خوا توش بباريزى براى خوم توش مروفيكى كه وره يى ده ستت خوش بو خوت و هه لويستت
سامى شه ما مكى
نامه وى بكريم ته نها دوعا ونزا له خوا ده كه م هه تيومان مه كه مامه زور بى ناز ده بين ته مه نم له سه ر ته مه نت بيت خواى كه وره شفات بدات هه موو كوردستان وعيراق بوت به روشه ودوعات بو ده كه ت خوايه هاوار
بابى هةزار
كوردستان بة مام جلال جوانه
سؤران
مام جه‌لالی‌ به‌ریز من وه‌كو باوكی‌ خوم سه‌یرت ئه‌ كه‌م هه موو ئیواره‌و و نیوه‌رۆ و به‌ یانیه‌ك كاتیك نویژ ئه‌كه‌م هه ر دوعا بو تو ئه‌كه‌م هیوادارم زوو جاك بیته‌وه‌و بگه‌رییته‌وه‌ بو لامان
Madhat Kakei
ئومێدەوارم له یه زدانی گه وره هەڤال مام جلال به ته ندروستییه کی باش بگه رێته وە ناو نیشتمان
نه وورؤز
ميزووشاهيده وو كشت له به رجاوه مام جلال بؤ كورد جه ند تيكؤشاوه هه ر له كؤنه وه هه تا ئه مكاته هه موو زيانى برر كاره ساته تواناى مام جلال زؤر بيسنوره قالبوى خه باتى رؤزانى دوره قوتابخانه يه مام جلال بؤ كوورد هه ر ئه وو بوو ئيمه ى وه كوو خؤى فيركرد هه قى خؤيه تى قه درى بزانين به دلوو به كيان هه تا ئه توانين
شةميران
مامه كيان تؤ سونبولى كوردستانى تؤ سه رؤكى هه موو كوردانى
شاهان
dawa le xway gewre akemxwa mameman bo bhylyt chonke kerkuky qudsy kurdstan chawryy rzgar bunehmu iraq pywysty be mameye
ako tayeb
dastt xosh bet DR mnesh wak to berakamaw la mama gyan xwa tamn drrezhikat boanm beta nawman .
مصطفي شيخ كاوه حفيد
هه موان جاوه رین هاتنه وه ی جه نابی سه روك تاله بانین سه روك مام جلال سمبولی ئاشتیوو بیكه وه ژیانه ئه وه توانیویه تی هه موو چین و تویژه كان له عیراق دا كوبكاته وه بویه ده لیم جه نابی سه روك عیراقیه كان چاوه ری هاتنه وه ی سه روكه خوشه ویسته كه یانن
;كمال بنديان
هەموومان دەست بۆ ئاسمان بەرز دەکەینەوە نزا دەکەین و دەپارێتەوە ئەمجارە بە تەندورستیەکى باش بگەرێتەوە بۆ ناو مالى هەموو عیراقیەک ئەى چەترى ئاشتى -تەبایى -دیموکراسى - مامە گیان
ئارام كاني ماراني
خه لَك جاوه ريَ ى ده كردله21/12 خؤربكَيريَت و زيان كؤتايي بيَ بيَت به لاَم من له18/12 خؤرم ليَ كَيراوه و دنيام ليَ ويَران بووه ده ده ركه وه وه ئه ي خؤري هه موو ماناو بواره كاني زيان ئه ي مامي هه مووان زيان بيَ تؤ هيج مانايه كي ني يه.
ismail abdulla bag *rania
dast xosh D barham Eimash lagaltain
hozan
مامه كيان ئه كه ردلمت ويست بيشكه شتى ده كه م
باوكي ئاران زيَرين
دكتۆر كیان تۆزۆرباشت وتووه‌. منیش ده‌ڵیم مامی كه‌وره‌ی هه‌موومان ئه‌وه‌نده‌ناره‌حه‌تی وتاڵی زیانی بینیوه‌حه‌یفه‌ سدساڵی تریش به‌جێمان بهێڵێت . ئێمه‌ی كه‌س وكاری ئه‌نفال وشه‌هیده‌كان كه‌مامه‌ بووبه‌سه‌رۆك وامان زانی باوك وبراكانمان زیندووبوونه‌ته‌وه‌ .بۆیه‌ هه‌موومان نزاده‌كه‌ین جارێكی ترخودا بێ باوك و برامان نه‌كات. جارێكی ترولاَت به‌دیدارت شادبێته‌وه‌ مۆمی سه‌ری ساڵ و نه‌ورۆزێكی ترمان بۆ داكیرسێنه‌. ئه‌ی باوك وبراو مامی هه‌موو ئه‌مه‌كدارێك.
ahmed al barzanji
هەموومان چاوەڕێی تۆین ئەی فەخامەتی سەرۆك ئەمجارە بە تەندورستیەکى باش بگەرێتەوە بۆ ناو مالى هەموو عیراقیەک ئەى چەترى ئاشتى -تەبایى -دیموکراسى - مامە گیان
کورده‌
مامه‌ گیان دلم به‌ فیدای تۆبێت تۆگرنگی بۆمان زوو وه‌ره‌وه‌چاوه‌رێی تۆیه‌ کوردستانه‌که‌مان
بابى هةزار
هةموو روزيك لةخوا دةباريمة مام جلال جاك ببيتةوة بكةريتةوة بوكوردستان
dlshad tagarani
har bzhe mame gawray hamw kurdan xwa 6efaybda aen6a all
مامه خه مه
هه موو مرۆفیك بیویستی به دووعا هه یه خوای كه وره شفای بۆ بنیریت ئه ی زاتیكی وه كوئه م به ریزه من دلیم ده با هه موو كوردكی به شه ره ف له خوا كه وره ببارینه وه به شه ووبه رۆزبۆجاكبوونه وه ی مامه كیان جونكه مامیكی تر بۆئه م میلله ته نابیته وه
  مه‌رجه‌ ناو بنوسیت  :ناو
سایتی خه‌ندان پێشوازی له‌ ڕاو بۆچوون و تێبینی هه‌موو خوێنه‌ره‌كانی ده‌كات و داوا ده‌كات له‌و به‌ڕێزانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر بابه‌ت و هه‌واڵه‌كانمان به‌شداری بكه‌ن ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:
یه‌كه‌م:دوورنه‌كه‌وتنه‌وه‌ له‌ گیانی بابه‌تیانه‌
دووه‌م: دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شتی شه‌خسی و ته‌شهیركردن و برینداركردنی بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده‌كان
سێیه‌م: ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ ژماره‌ی پیتی تێبینیه‌كان له‌ 1000 پیت تێپه‌ڕ نه‌كات
چواره‌م:هه‌ر تێبینیه‌ك ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نه‌كات بڵاو ناكرێته‌وه‌  
:بۆچوون
 
 

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.