|
|
|
29/07/2010
|
مردنی موباره‌ك و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی |
|
|
هاوژین حه‌مه‌ڕه‌شید |
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا خراپی باری ته‌ندروستی محه‌مه‌د حوسنی موباره‌كی ته‌مه‌ن 82 ساڵی سه‌رۆكی میسریان له ڕێی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزی ئه‌مریكییه‌وه ڕاگه‌یاند كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس و گه‌ده‌وه ده‌ناڵێنێت و چه‌ندین جار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و دوا نه‌شته‌رگه‌ریشی له مانگی ئاداری ڕابردوو بوو، كه به‌په‌له له بارێكی ناته‌ندروستی له ناكاودا گه‌یه‌ندرایه ئه‌ڵمانیا و هه‌ر ئه‌و كات میدیاكانی جیهان له باره‌ی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك موباره‌كه‌وه كه ماوه‌ی 30 ساڵه دوای ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی پێشووی میسر كه موباره‌كی وه‌ك جێگری سه‌رۆك كۆمار له سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دانابوو چه‌ند ئه‌گه‌رێكییان بۆ ماوه‌ی مردنی و قۆناغی دوای مردنی خسته‌ڕوو، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كورتدا دوای شه‌ش هه‌فته له چاره‌كردن موباره‌ك ده‌ركه‌وته‌وه و ڕایگه‌یاند ئه‌و نامرێت و باری ته‌ندروستی زۆر باشه، له (4)ی ئه‌م مانگه‌شدا به بایه‌خه‌وه میدیاكان ئه‌و بابه‌ته‌یان بڵاوكرده‌وه كه یه‌ك له خاوه‌ن بلۆگه‌ره میسرییه‌كان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی به فیرعه‌ونی حه‌وت ڕۆح ناو ده‌بات، نووسه‌ر له نائومێدی به‌مردن و خه‌می مانه‌وه‌ی سه‌رۆك بۆ خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌م باره خراپه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ڵێت: "سه‌رۆك نامرێت، سه‌رۆك فیرعه‌ونی حه‌وت ڕۆحه". ئه‌م بابه‌ته كاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی پێشووی میسر له مێژوویه‌كی تر دووباره ده‌كاته‌وه، كه به وازییه‌وه هه‌مان وه‌سفی خۆی به‌فیرعه‌ون بۆ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د به‌هائه‌دین كردبوو، وتبووی "ئه‌حمه‌د من و جه‌مال عه‌بدولناسر دوا فیرعه‌ونین كه فه‌رمانڕه‌وایی میسر ده‌كه‌ین". سادات گریمانه‌ی فیرعه‌ونی نوێی فه‌رمانڕه‌وای میسری نه‌كردبوو، گریمانه‌كه‌ی له‌و كاته‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی نه‌بوو به خوێندنه‌وه‌كان بۆ كه‌سێتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی موباره‌كی جێگری، كه كه‌سێكی ساده و نزیك بوو له فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانه‌وه. چاودێرانی سیاسی سه‌رده‌می فیرعه‌ونییه‌تی ساداتیش پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد ڕۆژێك موباره‌كی جێگری سه‌رۆك كۆمار فیرعه‌ونێكی نه‌مر و دوا فیرعه‌ونی فه‌رمانڕه‌وای میسر بێت.
كێشه‌ی مردنی موباره‌ك و سیناریۆكانی ئه‌مریكاش بۆ مراندنی ئه‌مڕۆ ته‌نیا كێشه‌ی كۆتایهێنان به حوكمی فیرعه‌ونی میسر نییه له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكاوه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی موباره‌كی دۆست و هاوپه‌یمانی ستراتیژییش، له دوا لێدوانی‌دا وه‌ك په‌رچه كرداری ڕاپۆرته‌كه‌ی واشنتۆن تایمز، كه جارێكی تر هێزی نه‌مری و مانه‌وه له ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی تا هه‌تایی ده‌دات، ترسی موباره‌ك نییه له‌نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ماڵئاوایی له بنه‌مای نه‌مریی فیرعه‌ونی فه‌رمانڕه‌وا.
ئه‌وه‌ی موباره‌ك له‌م په‌یامه‌دا به ئه‌مریكا و ئه‌مریكا به موباره‌كی ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ری گۆڕانكارییه سییاسییه‌كانه له قۆناغی دوای كۆتایی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی تاهه‌تایی له‌م ڕه‌وشه پڕ قه‌یرانه‌ی میسردا، به‌تایبه‌ت له جێگره‌وه‌ی سه‌رۆكدا كه ئه‌مریكا به‌شوێن كه‌سایه‌تییه‌ك له به‌رگی موباره‌كی ڕایه‌ڵه‌ی هاوسه‌نگیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا ده‌گه‌ڕێت، كه پێده‌چێت بۆ قۆناغی دوایی مردن به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی دادێ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ میسری هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له پرسی پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه میسر له ڕێككه‌وتنی كامپ دیڤدی 1978ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و ده‌ستپێكی گفتوگۆكانی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نێوان هه‌ردوولا ڕۆڵی ناوبژیوانی سه‌ره‌كی پرۆسه‌كه ده‌بینێت، كه ئێستا ئیداره‌ی ئۆباما له پێشینه‌ی ستراتیژییه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی له ناوچه‌كه دایناوه و خودی موباره‌ك كاراكته‌ری كارایی پراكتیزه‌ی ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌یه له پرۆسه‌كه‌دا، بینینه‌وه‌ی كه‌سێك له به‌رگی كه‌سێتی سیاسی ئه‌مدا بۆ ئه‌مریكا سه‌خت بێت، به‌تایبه‌ت له ڕه‌وشی هه‌نوكه‌ی ئه‌م وڵاته كه هێزی ئۆپۆزسیۆن لاوازه و تاكه هێز، نفوزێكی هه‌بێت ئیخوان موسلمینن، كه ئه‌مریكا ناخوازێت جێگره‌وه‌ی سیاسی بێت له‌م وڵاته هاوپه‌یمانه ستراتیژییه‌یدا كه ئاینده‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، وێڕای سه‌رزه‌نشت و ڕه‌خنه به‌رده‌وامه‌كانی له باره‌ی نادیموكراسییه‌تی موباره‌ك و حكومه‌ته‌كه‌ی و سه‌ركوتكردنی دیموكراتیخوازان، له سایه‌ی یاسای باری نائاسایی كه ماوه‌ی سی ساڵه له‌م وڵاته به‌رقه‌راره، سه‌رباری هه‌مواری یاساكه له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو كه گۆڕانێكی ئه‌وتۆ له‌واتا و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌دینه‌هات، به‌تایبه‌ت لێدوانه‌كه‌ی هیلاری كلنتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی په‌ره‌پێدانی دیموكراتی له پۆڵه‌ندا كه میسری له ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاته نادیموكراسییانه دانا كه سه‌ركوتی بزووتنه‌وه و ڕێكخراوه دیموكراسیی و مه‌ده‌نییه‌كان له وڵاته‌كانیاندا ده‌كه‌ن، به‌ڵام موباره‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا گرنگترین كه‌سێتی سیاسییه، بۆیه پێده‌چێت ئه‌م په‌یامه‌ی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا بۆ موباره‌ك هۆشدارییه‌ك و هه‌ڵكردنی گڵۆپی سوور بێت كه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان موباره‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی كاتی بۆ خۆی دابنێت و مه‌ترسی ئه‌مریكا له دروستبوونی بۆشایی سیاسی له‌م ماوه هه‌ستیاره بڕه‌وێنێته‌وه. باشترین جێگره‌وه‌ش بۆ ئه‌مریكا گریمانه‌ی حوكمی پشتاوپشته كه له میانیدا جه‌مال موباره‌ك ئه‌م جێگه‌یه‌ی پێده‌بڕێت. گه‌رچی له ئێستادا محه‌مه‌د به‌رادعی به‌رپرسی پێشووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی كه ئێستا بزووتنه‌وه‌یه‌كی به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی له پێناو گۆڕان و كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی دادێ دوای چه‌ند چاكسازییه‌كی سیاسی كه وه‌ك داواكارییه‌كی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌تی له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی ئاینده‌ی میسردا ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام لای ئه‌مریكا به‌رادیعی خاوه‌نی ئه‌و كه‌سێتییه‌ی موباره‌ك نییه بۆ ئه‌مریكا.
له ڕابردووش‌دا ڕه‌خنه‌كانی به‌رادعی له سیاسه‌تی دووسه‌ره بۆ پێوانه‌ی وڵاتان لای هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و ڕێپێدانی هه‌ندێكیان و قه‌ده‌غه‌كردن له هه‌ندێكیان و لێدوانه‌كانی له باره‌ی هه‌ژاری له به‌ڵگه‌ی بوونی چه‌كی كۆكوژ له عیراق پێش شه‌ڕی ئه‌مریكا- عیراق له ساڵی 2003 ئه‌مریكای نیگه‌ران كرد. موباره‌كیش به‌م په‌یامه سیاسییانه یاری له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌كه‌ی به به‌رژه‌وندی جه‌مالی كوڕدا وه‌ك جێگره‌وه‌ی بنه‌ماڵه ده‌كات، كه ناخوازێت به‌ر له هه‌ڵبژاردن له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ڕه‌واییه‌ت به حوكمی بنه‌ماڵه بدات، به‌ڵكو هێڵی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا كێشاوه.
|
|
|
|