ئاماری فه‌رمی قوربانییانی هێرشه‌كانی پاریس راگه‌یه‌ندرا

خه‌ندان- سۆران كه‌ریم

داواكاری گشتی فه‌ڕه‌نسا، ئاماری فه‌رمی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی ئه‌و وڵاته‌ی‌ راگه‌یاند، كه‌ له‌ شه‌ش هێرشدا 129 كه‌س كوژراون.

داواكاری گشتی فه‌ڕه‌نسا، رایگه‌یاند :" هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی پاریس، شه‌ش هێرش بوون و به‌هۆیانه‌وه‌ 129 كه‌س تا ئێستا كوژراون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ژماره‌ی كوژراوه‌كان، ره‌نگه‌ زیاد بكات، چونكه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ برینداره‌كان له‌ بارێكی‌ ته‌ندروستی ناجێگیردان.

داواكاری گشتی فه‌ڕه‌نسا، وتیشی :" 180 كه‌س له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ش هێرشه‌ تیرۆریستییه‌دا، برینداربوون كه‌ باری ته‌ندروستی‌ 99 كه‌سیان ناجێگیره‌.

ئا.ش


ئه‌م بابه‌ته 4462 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌فه‌ڕه‌نسا‌‌‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM