زۆرترین خوێنراو
 
Loading
پێشبینی‌ ڕه‌وشی‌ كه‌شوهه‌وای‌ هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ
AM:11:50:16/04/2013
خه‌ندا ـ محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌ی‌ هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی‌ ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و هه‌وری‌ ته‌واو ده‌بێت،له‌گه‌ڵ بارینی‌ باران وپله‌كانی‌ گه‌رماش روو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌ی‌ هه‌رێم به‌ (خه‌ندان)ی‌ راگه‌یاند: به‌هۆی‌ دریژبوونه‌وه‌ی‌  كاریگه‌ری‌ دوو نزمه‌ پاڵه‌ په‌ستۆ كه‌ یه‌كێكیان له‌ دورگه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌  و ئه‌وی‌ دیكه‌شیان له‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ هاتووه‌، پێشبینی‌ ده‌كرێت كه‌شوهه‌وای‌ 24 كاتژمێری‌ داهاتوو به‌م شێوه‌یه‌ بێت.

له‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی‌ ئاسمان له‌ نێوان هه‌ورو هه‌وری‌ ته‌واودا ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی‌ نمه‌باران و هه‌ندێك جار هه‌وره‌ بروسكه‌شی‌ له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، له‌گه‌ڵ درووست بوونی‌ تۆزێكی‌ سوك له‌هه‌ندێك ناوچه‌.

وتیشی‌: "پله‌كانی‌ گه‌رما یه‌ك تا دوو پله‌ كه‌متر ده‌بن له‌ تۆماركراوه‌كانی‌ ڕۆژی‌ پێشو تر، ئاڕاسته‌ی‌ با به‌ره‌و باشوری‌ ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێت، به‌خێرایه‌كی‌ مام ناوه‌ند مه‌ودای‌ بینین له‌ نێوان 8 تا 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌شكرد: به‌هۆی‌ درێژبوونه‌وه‌ی‌ نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی‌ ئاماژه‌پێكراو هاتنی‌ نزمه‌ پاڵه‌ په‌ستۆ له‌ باكوری‌ ئه‌فریقاوه‌،پێشبینی‌ ده‌كرێت سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ (17نیسانی‌2013) ئاسمان ساماڵ بێت له‌گه‌ڵ درووست بوونی‌ په‌ڵه‌هه‌وری‌ جیاواز.

ئه‌م بابه‌ته 3142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.