زۆرترین خوێنراو
 
Loading
زانیاری‌ له‌سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ خالیدی‌ خوله‌سوردا برینداربوون
PM:09:44:24/02/2013
خه‌ندان –
له‌ رووداوی‌ ته‌قه‌كردن له‌ سه‌رۆك عه‌شره‌تی‌ غه‌واره‌ له‌ سلێمانی‌ دوو كرێكار بریندار بوون كه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ رۆژهه‌ڵاتن.

دوێنێ‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ رزگاری‌ شاری‌ سلێمانی‌ ته‌قه‌ له‌ "خالید مه‌حمود ئه‌حمه‌د" ناسراو به‌ خالیدی خوله‌سوور سه‌رۆك عه‌شره‌تی‌ غه‌واره‌ كرا له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا و به‌هۆیه‌وه‌ ناوبراو له‌گه‌ڵ‌ دوو كه‌سدا كه‌ كاریان له‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌كرد، بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان زانیاری‌ سه‌باره‌ت به‌و دوو كه‌سه‌ خسته‌ڕوو.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایگه‌یاند: ئه‌و كرێكاره‌ی‌ ئه‌مشه‌و گیانی‌ له‌ده‌ستدا ناوی‌ "ش. ح. ج."ه‌ و ته‌مه‌نی‌ 22 ساڵه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: "دوای‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ سلێمانی‌ كراوه‌ و له‌وێ‌ توێكاری‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ كراوه‌"، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ دوای‌ ته‌واوبوونی‌ توێكاری‌، ره‌وانه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ پاوه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی‌: "كرێكاره‌كه‌ی‌ تر ناوی‌ "م. م. م."ه‌ و ته‌مه‌نی‌ 24 ساڵه‌"، ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ دوێنی‌ له‌ رووداوه‌كه‌دا فیشه‌كێك به‌ قاچییه‌وه‌ بووه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ كراوه‌ و به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ برینه‌كه‌ی‌ سه‌خت نه‌بووه‌ ئه‌مڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌رچووه‌.

ئاشكراشیكرد كه‌ هه‌ردووكیان خه‌ڵكی‌ شارۆچكه‌ی‌ پاوه‌ن و وه‌ستای‌ كاشی‌ بوون و له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خالیدی خوله‌سووردا كرێكارییان كردووه‌.
ئه‌م بابه‌ته 6001 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.