به‌تومه‌تی‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسی، پۆلیسی‌ ئه‌مریكا شازاده‌یه‌كی‌ وڵاتی‌ سعودیه‌ ده‌ستگیرده‌كات


خه‌ندان-

به‌تومه‌تی‌ ده‌ستدرێژی‌ كردنه‌ سه‌ر ژنێك، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ شاری‌ لۆس ئانجلۆس  شازاده‌یه‌كی‌ سعودی‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن.

به‌رپرسانی‌ پۆلیسی‌ شاری‌ لۆس ئه‌نجلۆس رایانگه‌یاندووه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ شاره‌كه‌، شازاده‌یه‌كی‌ سعودییان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ هه‌وڵیداوه‌ ده‌ستدرێژی‌ بكاته‌ سه‌ر ژنێكی‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و شازاده‌یه‌ ناوی‌ "ماجید ئال سعوده‌" و هه‌وڵیداوه‌ به‌ زۆر ده‌ستدرێژی‌ بكاته‌ سه‌ر خانمێك.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، به‌تومه‌تی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانیكردن و ده‌ستدرێژی‌ سێكسی ئه‌و شازاده‌یه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

ئه‌فسه‌رێكی‌ پۆلیس ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردووه‌، دواتر به‌ كه‌فاله‌تی‌ 300 هه‌زار دۆلار ئه‌و شازاده‌ سعودیه‌یان ئازادكردووه‌ و چاوه‌ڕوانی‌ وه‌ڵامی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌ گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه‌دا.

سه‌رچاوه‌: سی‌ ئێن ئێن عه‌ره‌بی

ا. ى


ئه‌م بابه‌ته 8190 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM