فراكسیۆنی گۆڕان به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی قه‌یرانه‌كانی‌ سلێمانی بلاَوده‌كاته‌وه‌

خه‌ندان - هێمن محه‌مه‌د                
 
         
فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی قه‌یرانه‌كانی "نه‌بوونی موچه‌، كه‌می كاره‌بای نیشتیمانیی، خراپی كوالێتی به‌نزین، كه‌می به‌نزین و گازوایل" له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بلاَوده‌كاته‌وه‌، ره‌خنه‌ش له‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ده‌گرێت به‌وه‌ی‌ كه‌ تائێستا لامه‌ركه‌زی له‌ ده‌سه‌لاَته‌كه‌یدا په‌یڕه‌و نه‌كردووه‌.
 
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: "به‌شێكی زۆری قه‌یرانه‌كان له‌سه‌ره‌وه‌ی ئێمه‌وه‌یه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ئه‌دای ده‌سه‌لاَتی سیاسی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ زیاتر ده‌سه‌لاَتێكی مه‌ركه‌زییه‌".
 
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: "ده‌سه‌لاَتی كردنه‌وه‌ی پالاَوگه‌ به‌ ته‌نها له‌لای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌، كه‌ وه‌كو پێویست لامه‌ركه‌زی له‌ ده‌سه‌لاَته‌كه‌یدا په‌یڕه‌و نه‌كردووه‌" .

فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌: "تائێستا چه‌ندین كۆمپانیای سێبه‌ری حزبی مامه‌ڵه‌ به‌ به‌رهه‌می هێنان و هاورده‌كردن و ساغكردنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نییه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ پارێزگایی سلێمانی، كه‌ ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ نه‌توانرێت هه‌لبڕه‌خسێت بۆ هه‌موو سه‌رمایه‌داره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ستیان هه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه‌دا، ئێمه‌ به‌ پێویستی ئه‌زانین بازاڕێكی ئازاد مامه‌ڵه‌ بكات به‌ سوته‌مه‌نییه‌وه‌".
 
 
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:
 
بۆجه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارێزگایی سلێمانی : هه‌روه‌كو لای هه‌موان ئاشكرایه‌ كه‌ رۆژ به‌رۆژ قه‌یران له‌دوایی قه‌رویران به‌رۆكی هاولاَتیانی پارێزگاكه‌مان ئه‌گرێته‌وه‌ ،وه‌ك نه‌بونی موچه‌و خراپی كوالیتی به‌نزین و كه‌می به‌نزین و گاز وایل و قه‌یراانی كه‌می كاره‌بایی نشتیمانی به‌تایبه‌تی به‌م وه‌رزی گه‌رمایه‌و به‌م ره‌مه‌زانه‌، ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگایی سلێمانی ئه‌و په‌ری هه‌وڵی خۆمانمان داوه‌ به‌داخستنی هه‌موو پالاَوگه‌ نایاسایه‌كان كه‌بوه‌ته‌ هۆی به‌رهه‌م هێنانی به‌نزینی كوالیتی خراپ . ئێمه‌ پێمان وایه‌ به‌شێكی هه‌ره‌ زۆری قه‌یرانه‌كان له‌سه‌ره‌وه‌ی ئێمه‌وه‌یه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ئه‌دای ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ سیاسیه‌یه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان حوكم ده‌كات كه‌زیاتر ده‌سه‌لاَتێكی مه‌ركه‌زیه‌ نه‌ك لامه‌ركه‌زی . بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر قه‌یرانی سوته‌مه‌نی ئه‌م دوایه‌ش داواكاریه‌كمان پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كردوه‌ بۆ گرێدانی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی و وه‌ واژۆمان كۆكردوه‌ته‌وه‌ بۆ میوانداری پارێزگار. ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی گۆران له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هۆكاری قه‌یرانه‌كان ده‌گه‌رێنینه‌وه‌ بۆچه‌ن خاڵێك وه‌ك : یه‌كه‌م :نه‌بونی پارلاَوگه‌یه‌كی مۆدێرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی پێداویسیته‌كانی پارێزگایی سلێمانی به‌رهه‌می هه‌بێت ، وه‌ ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ش بۆكردنه‌وه‌ی پالاَوكه‌ ته‌نها لای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌ ئه‌ویش وه‌ك پێویست لامه‌ركه‌زی له‌ ده‌سه‌لاَته‌كه‌دا نه‌كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیدات به‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاچاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه‌ بكرێت . .دووه‌م:تائێستا چه‌ندین كۆمپانیایی سێبه‌ری حزبی مامه‌ڵه‌ به‌به‌رهه‌می هێنان و هاورده‌ كردن و ساخكردنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نیه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ پارێزگایی سلێمانی ،كه‌ ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ نه‌توانرێت هه‌لبره‌خسێت بۆ هه‌موو سه‌رمایه‌داره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ستیان هه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه‌دا . ئێمه‌ به‌پێویستی ئه‌زانین بازارێكی ئازاد مامه‌ڵه‌ بكات به‌ سوته‌مه‌نیه‌وه‌ . سێهه‌م :سه‌باره‌ت به‌كه‌می كاره‌با وه‌ك رونه‌ لای هه‌موان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ دابین نه‌كردنی سوته‌مه‌نیه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌لابه‌ن وه‌زازره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانه‌وه‌ بۆیه‌داواكارین له‌په‌ره‌له‌مان كه‌داوا له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان بكات به‌زوترینكات سوته‌مه‌نی دابین بكات وێستگه‌كان . فراكسیۆنی گۆران له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانی
21/6/2015

هـ. ك


ئه‌م بابه‌ته 7348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM