زۆرترین خوێنراو
 
Loading
له‌مه‌ودوا زووزوو غه‌رامه‌ی‌ تیژڕه‌وی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌
PM:11:39:20/06/2012
فۆتۆ: هاتوچۆی‌ سلێمانی‌
خه‌ندان- هۆگر كه‌مال
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌ر له‌ئێستا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سیستمی‌ كامێرایان دامه‌زراند بۆ ڕێگرتن له‌تیژڕه‌وی‌ شۆفێران، كه‌ چۆنیه‌تی‌ غه‌رامه‌ ‌و تیژڕه‌ویه‌كه‌ش له‌ماڵپه‌ڕی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان ئاگاداری‌ بن، به‌ڵام داخڵكردنی‌ غه‌رامه‌ی‌ تیژڕه‌وییه‌كان ماوه‌یه‌كی‌ زۆری‌ پێده‌چوو، كه‌ ئه‌مه‌ش وای‌ ده‌كرد هاوڵاتیان پێیان وابێت غه‌رامه‌كه‌یان بۆ نه‌كراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ غه‌رامه‌ی‌ ئه‌و تیژڕه‌ویانه‌ له‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌یاندا، نه‌قیب به‌ختیار محه‌مه‌د، وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: دواكه‌وتنی‌ داخڵكردنی‌ سه‌رپێچی‌ تیژڕه‌وی‌ هاتووچۆ له‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا، په‌یوه‌ندی‌ به‌خه‌له‌له‌وه‌ هه‌بوو له‌و كۆمپانیایه‌ی‌ سایته‌كه‌ی‌ بۆ درووست كردبووین، له‌گه‌ڵ‌ كۆمپیوته‌ره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان.

وتیشی‌ "به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كامێراكانمان له‌جۆری‌ فلاش میمۆرین ‌و سیتمی‌ نێتۆركمان نییه‌، ناتوانین راسته‌وخۆ سه‌رپێچییه‌كان له‌ماڵپه‌ڕه‌كاماندا داخڵ‌ بكه‌ین"، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئێستا كه‌ كێشه‌یان نه‌ماوه‌ و دوای‌ دوو بۆ سێ‌ رۆژ ده‌توانن سه‌رپێچی‌ تیژڕه‌وی‌ شۆفێران له‌ماڵپه‌ڕه‌كاندا دابه‌زێنن تا شۆفێران لێی‌ به‌ئاگابن ‌و كات‌و به‌رواری‌ دابه‌زاندنه‌كه‌شی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌نووسن.

وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ "ئامانجمان له‌كامێرای‌ چاودێری‌ بۆ شۆفێران كۆكردنه‌وه‌ی‌ داهات نییه‌، به‌ڵكو هۆشیاركردنه‌وه‌یانه‌ بۆ سه‌لامه‌تی‌ خۆیان ‌و ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی‌ له‌گه‌ڵیاندان".

نه‌قیب به‌ختیار ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێلی‌ ده‌ستی‌ دووی‌ كڕی‌ ده‌توانێت، سه‌ردانی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بكات، بۆئه‌وه‌ی‌ بزانێت ئه‌و ئوتومبێله‌ غه‌رامه‌ی‌ له‌سه‌ره‌ یان نا، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری‌ بوو ده‌توانێت داوا له‌خاوه‌نه‌كه‌ی‌ بكات، غه‌رامه‌كه‌ی‌ بدات ئینجا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ لێ‌ بكڕێت".
ئه‌م بابه‌ته 4487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.