زۆرترین خوێنراو
 
Loading
بڕیارێكی‌ سه‌یر دژی‌ كچه‌ خوێندكاره‌كانی‌ سعودیه‌
PM:03:57:06/06/2012
خه‌ندان- العربیه‌

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سعودیه‌ له‌بڕیارێكیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌، له‌مه‌ولا هیچ كچه‌ خوێندكارێك بۆی نییه‌ كراسه‌كه‌ی‌ زریزه‌ی‌ له‌سه‌ر بێت و سنگی ده‌ربكه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌پێی بڕیاره‌كه‌، ناشبێت به‌هیچ جۆرێك كچان پشتێن ببه‌ستن.

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "ماوه‌یه‌كه‌ كچانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌خوێندنگاكاندا كراسه‌كانی‌ به‌ریان زریزه‌ی پێوه‌یه‌ و سنگیان ده‌رده‌خه‌ن و وه‌كو كوڕان پشتێن ده‌به‌ستن له‌سه‌ر كه‌مه‌ریان" كه‌ ئه‌مه‌ "گونجاو نییه‌ له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی‌ ئایینی‌ ئیسلام"دا.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌، حكومه‌تی‌ ریاز ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌ی‌ وه‌ك مۆڵه‌ت داوه‌ته‌ ئه‌و خوێندكاره‌ كچانه‌ تا جله‌كانیان بگۆڕن و به‌ڵێننامه‌شیان پێ پڕ بكرێته‌وه‌ كه‌ سه‌رپێچی بڕیاره‌كه‌ نه‌كه‌ن.

ئه‌م بابه‌ته 10308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.