زۆرترین خوێنراو
 
Loading
ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆی سلێمانییه‌وه‌
PM:01:04:10/04/2012
فۆتۆ: سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی سلێمانی‌
خه‌ندان ـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ شۆفێران ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ هه‌ر شۆفێرێك ئه‌گه‌ر غه‌رامه‌ی‌ بۆ كراو له‌ماوه‌ی‌ 30 رۆژدا غه‌رامه‌كه‌ نه‌دات، ئه‌وا دوو ئه‌وه‌نده‌ زیاد ده‌كات.

له‌ ئاگادارییه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووه‌: "هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە سەبارەت بە سزاوغەرامەی شۆفێران لەسەر سەرپێچیە جۆراوجۆرەكانیان، ئەگەر شۆفێرەكە لە سزاكەی ئاگاداركرایەوە یان وەسڵی بۆ كرابوو، دوای 30 رۆژ نەهات بۆ پاكتاوكردنی سزاكەی، ئەوا بڕەكەی دەبێتە دوو هێندە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "بەڵام ئەگەر ئاگادار نەكرایەوە بەتایبەتی لەو كاتانەی ئەكەوێتە بەر زوومی كامێراكانی هاتوچۆ تەنها وەك خۆی ئەمێنێتەوە نابێتە دوو هێندە".

ئه‌م بابه‌ته 15853 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.