زۆرترین خوێنراو
 
Loading
ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ره‌كییه‌كان راگه‌یه‌نرا
PM:11:20:13/03/2012
خه‌ندان- ئاڤان فارس 
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ولێر ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ركییه‌كانی‌ راگه‌یاند، له‌باره‌ی‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی‌ كه‌ ده‌وترێ‌ ساڵی‌ داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌زموونی‌ نامێنێت ده‌ڵێت:"تا ئێستا رێنماییمان بۆ نه‌هاتووه‌ كه‌ ساڵی‌ داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ره‌كی‌  نامێنێت".

جه‌لال هه‌مزه‌ كاكه‌شین، به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ده‌رئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ركییه‌كانی‌ راگه‌یاند بۆ هه‌ردوو به‌شی‌ زانستی‌ و وێژه‌یی‌ كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

1762 قوتابی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ كردووه‌، ئه‌زموونده‌ر 1438 قوتابی‌ بوون، 324 قوتابی‌ نه‌هاتووه‌، 225 قوتابی‌ ده‌رچووه‌، رێژه‌ی‌ ده‌رچوون له‌ به‌شی‌ زانستی‌  15.65 % ه‌.

به‌شی‌ وێژه‌یی‌ 3727 قوتابی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ پێشكه‌شكردووه‌، ئه‌زموونده‌ر 2558 قوتابی‌ بووه‌، نه‌هاتوو 169 قوتابی‌، ده‌رچووان 228 قوتابی‌ بوون، رێژه‌ی‌ ده‌رچوونیش 8.91% ه‌. 

ئه‌م بابه‌ته 5071 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.