خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی كامێرای چاودێریی تیژڕه‌ویی ئۆتۆمبێل له شه‌وانیشیدا ده‌خاته‌كار، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ و سه‌رپێچی شۆفێران له شه‌واندا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاراسته‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كراوه، په‌یجی ره‌سمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ڵێت: "به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و دابه‌زاندنی رێژه‌ی قوربانییانی هاتوچۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌ڵده‌سێت به به‌كارهێنانی كامێراكانی چاودێریی خێرایی له شه‌ودا جگه له رۆژ".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه خوازیارن شۆفێران زۆرترین پابه‌ندبو‌ونیان هه‌بێت به یاساكانی هاتوچۆ و خێراییه دیاریكراوه‌كان، تا هه‌موو لایه‌ك هاوكاربن له كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆدا .