زۆرترین خوێنراو
 
Loading
ئاوێنه‌: له‌ هه‌ولێر كوڕێك شوو به‌ كوڕێكی دیكه‌ ده‌كات
PM:12:03:21/02/2012
خه‌ندان ـ

هه‌فته‌نامه‌ی "ئاوێنه‌" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كوڕێك شوو به‌ كوڕێكی تر ده‌كات و ئه‌وه‌شی له‌ زاری هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانه‌وه‌ خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ داوا ده‌كه‌ن "ماف"ی ئه‌وه‌یان پێبدرێت "به‌ ئازادیی" موماره‌سه‌ی ئاره‌زووه‌كانی خۆیان بكه‌ن.

"ئاوێنه‌" له‌ ژماره‌ "314"ی ئه‌مڕۆیدا ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتووه‌ كه‌ رێنوار ناوی خوازراوی ئه‌و گه‌نجه‌ 20 ساڵه‌یه‌ كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ژی‌و بڕیاریداوه‌ "شوو بكات" به‌ كوڕێكی هاوڕێی.

كوڕه‌كه‌ خوێندكاری زانكۆیه‌و رایاگه‌یاندووه‌ "بڕیارم داوه‌ له‌گه‌ڵ كوڕێكی هاوڕێم زه‌واج بكه‌م، ئه‌و كوڕه‌م خۆش ده‌وێت".

گله‌یی ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌ "له‌ كوردستاندا هیچ مافێك نه‌دراوه‌ به‌ هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان‌و ئه‌گه‌ر پۆلیس پێمان بزانێت ده‌ستگیرمان ده‌كات، به‌ڵام گرێبه‌ستی (هاوسه‌رگیریی) نێوان ئێمه‌ شه‌خسییه‌و له‌نێوان خۆماندایه‌".

رێنوار ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "من دوو حاڵه‌تی دیكه‌ ده‌زانم هه‌ر له‌م مانگه‌دا له‌ هه‌ولێر كوڕ له‌گه‌ڵ كوڕ زه‌واجیان كردووه‌"و باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌ سلێمانی‌و دهۆكیش هه‌یه‌.

 "ئاوێنه‌" هاوڕه‌گه‌زبازێكی تری به‌ناوی خوازروای "زیكۆ" دوواندووه‌و وتوویه‌تی "به‌رپرسی زۆر باڵا ده‌زانم كه‌ كوڕ هه‌یه‌ ته‌نیا كه‌پڵی ئه‌وه‌، هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیانی بۆ دابینكردووه‌و ئۆتۆمبێلی بۆ كڕیوه‌، له‌ كۆلێژی به‌رز وه‌رگیراوه‌و پاره‌ی كۆلێژیشی بۆ ده‌دات".

رێنوار ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌رێی فه‌یسبووكه‌وه‌ چوار په‌رله‌مانتاری كوردستانی دوواندووه‌و داوایلێكردوون به‌ده‌نگ هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانه‌وه‌ بچن، چونكه‌ "له‌ژێر ئازار‌و ناخۆشیداین، به‌ڵام ئه‌وان هه‌موویان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ دژی ئایینی ئیسلامه‌و ناتوانین ئه‌وه‌ بكه‌ین".
 


ئه‌م بابه‌ته 27276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.