زۆرترین خوێنراو
 
Loading
هاتوچۆی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ له‌رێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ شۆفێران له‌ غه‌رامه‌كانیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌
AM:11:56:18/01/2012
خه‌ندان، هه‌ستیار غه‌مگین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هاتوچۆی‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر ماڵپه‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت لینكێكی‌ تایبه‌تكردوه‌ بۆ زانینی‌ سه‌رپێچی‌ شۆفێران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانیش تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوكی‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌رخانكردوه‌.

وه‌ك كارئاسانییه‌ك بۆ شۆفێران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هاتوچۆی‌ هه‌ولێر له‌ماڵپه‌ری‌ تایبه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئینته‌رنێت، لینكێكی ته‌رخانكردووه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شۆفێرانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان ژماره‌ی هه‌ولێره‌، بتوانن له‌ورێیه‌وه‌ بزانن كه‌ غه‌رامه‌یان له‌سه‌ره‌ یاخود نا.

شۆفێر ده‌توانێت له‌رێگه‌ی‌ داخڵكردنی‌ ژماره‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنی‌ جۆره‌كه‌ (تایبه‌ت یان گشتی‌) ئه‌و زانیارییه‌ی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ست بكه‌وێت.

ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌:   (http://www.hawlertp.com/kurdi/?page=garamat)
لای‌ خۆیه‌وه‌ نه‌قیب به‌ختیار محه‌مه‌د ئه‌فسه‌ری‌ راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ به‌سایتی‌ "خه‌ندان"ی‌ راگه‌یاند: له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك په‌یجێكیان به‌ناوی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌) كردۆته‌وه‌، هاوڵاتیان ده‌توانن له‌رێگه‌ی‌ ناردنی‌ ئیمه‌یڵێكه‌وه‌، ژماره‌و جۆری‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بۆ بنێرێت و پاشان وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌.
وتیشی‌: "به‌نیازین ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ په‌ره‌ پێبده‌ین و له‌رێگه‌ی‌ كۆمپانیایه‌وه‌ كارئاسانی‌ باشتر بۆ شۆفێران بكه‌ین".


ئه‌م بابه‌ته 10077 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.