زۆرترین خوێنراو
 
Loading
مەلایەک قسەی ناشیرین بە پەرواز دەڵێت و ئەوقافیش دێتە دەنگ
PM:04:50:27/05/2013
خه‌ندان – سامان قوبادی‌

له‌سه‌ر وته‌كانی‌ مامۆستایه‌كی‌ ئاینی‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مامۆستا ئاینییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف، به‌شداربووانی‌ به‌رنامه‌ی‌ عه‌ره‌ب ئایدڵ و ئه‌وانه‌شی‌ كه‌ ده‌نگیان پێداوه‌ به‌ وشه‌ی‌ ناشرین وه‌سفده‌كات،  وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقافی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایده‌گه‌ینێت كه‌ ڤیدیۆكه‌ی‌ ناردووه‌ بۆ به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ ئه‌وقافی‌  هه‌ولێر پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری‌، رێكاری‌ یاسایی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و مامۆستا ئاینیه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر.

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی‌، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقافی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ (خه‌ندان)ی‌ راگه‌یاند: ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی‌ كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیایدا ئه‌و مامۆستایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ناشرین هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر  په‌رواز حسێن به‌شداربووی‌ به‌رنامه‌ی‌ (ئه‌ره‌ب ئایدڵ)ی‌
كه‌ناڵی‌ mbc  و ئه‌و كه‌سانه‌شی‌ كه‌ ده‌نگیان پێداوه‌ به‌  به‌شێوازێكی‌ زۆر ناشرین وه‌سف ده‌كات، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و ڤیدیۆیه‌ نێردراوه‌ بۆ به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ ئه‌وقافی‌ هه‌ولێر تاوه‌كو به‌ دواداچوونی‌ له‌سه‌ر بكرێت، بۆئه‌وه‌ی‌ بزانرێت ئه‌و وتاره‌ی‌ له‌لایه‌ن ماموستا ئاینیه‌كه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ له‌سه‌ر مینبه‌ری‌ مزگه‌وت بووه‌ یاخود له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ مزگه‌وت بووه‌.

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف وتیشی‌: گوێم له‌ وتاره‌كه‌ بووه‌ كه‌ شێوازێكی‌ زۆر ناشرینه‌ مامۆستایه‌كی‌ ئاینی‌ به‌و شێوه‌یه‌ وته‌ی‌ نه‌شیاو به‌كاربهێنێت بۆ هه‌ركه‌سێكیش بێت، وتیشی‌: وه‌كو وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف له‌و وته‌ ناشرینانه‌ زۆر نیگه‌رانین، چونكه‌ ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ دووره‌ له‌ شێوازی‌ وتار و ئه‌خلاقی‌ ماموستای‌ ئاینی‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو" كه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ وه‌زیری‌ ئه‌وقافدایه‌ ڕێكاری‌ یاسایی‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ماموستا ئاینیه‌دا بگرێته‌به‌ر"
ئه‌وه‌شی‌ وت: په‌رواز حسێن كه‌ به‌شداربووی‌ به‌رنامه‌ی‌ (ئه‌ره‌ب ئایدڵ)ه‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌نگی‌ بۆ داوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بێت و مامۆستای‌ ئاینی‌ به‌ وته‌ی‌ ناشرین  خه‌ڵكی‌ كوردستان بریندار بكات، ئه‌وا پێویسته‌ داواكاری‌ گشتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر بكات و داوا ده‌كه‌م هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و وتانه‌ بریندار بووه‌ ده‌سبه‌جێ‌ داوای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن. 

جێی‌ ئاماژه‌یه‌، له‌ ڤیدیۆیه‌كدا كه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌  فه‌یسبوكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، مامۆستایه‌كی‌ ئاینی‌ به‌ناوی‌ (مه‌لا مه‌سعود) به‌شێوازێكی‌ زۆر توند و به‌ وته‌ی‌ ناشرین هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر په‌رواز حسێن به‌شداربووی‌ به‌رنامه‌ی‌ (عه‌ره‌ب ئایدل) و ئه‌و كه‌سانه‌شه‌ی‌ ده‌نگی‌ پێده‌ده‌ن و پشتگیری‌ لێ ده‌كه‌ن.   
 

ئه‌م بابه‌ته 31418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.