په‌رله‌مانتارێكی‌ توركمان بۆ خه‌ندان ده‌دوێت


خه‌ندان- فه‌ریق حه‌بیب

په‌رله‌مانتارێكی‌ توركمان داوای‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق كرد به‌شداری‌ به‌ پێكهاته‌كانی‌ كه‌ركوك بكرێت له‌ هه‌ر وتوێژێكی‌ نێوان به‌غداو هه‌رێمدا سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی‌ نه‌وت و داهاته‌كانی‌.

حه‌سه‌ن تۆران، په‌رله‌مانتاری‌ توركمان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی‌ یاسای‌ بوودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2015، بڕێك له‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك له‌ڕێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ی‌ به‌نده‌ری‌ جه‌یهانی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا گرفتێكی‌ زۆر له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی‌ به‌غداو هه‌رێمدا درووست بوو، سه‌باره‌ت به‌ بڕی‌ هه‌نارده‌كراوی‌ نه‌وت و داهاته‌كانی‌".

راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ سه‌رنجه‌، ئه‌وه‌یه‌ سه‌رباری‌ به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوك، به‌ڵام له‌مساڵدا ته‌نها 10%ی‌ داهاتی‌ پتڕۆ دۆلار بۆ كه‌ركوك خه‌رجكراوه‌، له‌كاتێكدا كه‌ركوك ته‌نها بۆ كڕینی‌ وزه‌ی‌ كاره‌با له‌ وه‌به‌رهێنه‌رێكی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر پێویستی‌ به‌ 124 ملیار دیناری‌ عیراقیه‌، هه‌ر بۆیه‌، تاكو كاروباره‌كان شه‌فاف بن و خه‌ڵكی‌ كه‌ركوك بڕی‌ داهاتی‌ پیترۆ دۆلار بزانن، پێویسته‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵی‌ عیراق دانوستانه‌كانی‌ به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا چڕنه‌كاته‌وه‌، به‌ڵكو نوێنه‌رانی‌ پێكهاته‌كانی‌ كه‌ركوكیش به‌شداری‌ پێبكات".

پ.ز


ئه‌م بابه‌ته 609 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM