به‌ڤیدیۆ.. بزانه‌ ئایفۆن 6S له‌ناو مادده‌یه‌كی‌ سوتێنه‌ردا چی لێدێت


خه‌ندان-ئاسۆ

گه‌نجێی‌ ئه‌مریكی‌ تاقیككردنه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ له‌سه‌ر مۆبایلی‌ جۆری‌ ئایفۆن 6S ئه‌نجامدا تا قاییمی‌ و به‌رگه‌گرتنی‌ ئه‌و جۆره‌ مۆبایله‌ ئاشكرابكات.

 وه‌ك له‌گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌نجه‌كه‌ سه‌ره‌تا پارچه‌یه‌ك ئه‌له‌منیۆم ده‌خاته‌ ناو قاپێكی‌ شوشه‌و دواتر كه‌مێك مادده‌ی‌ _پرۆم_ی‌ سوتێنه‌ری‌ ده‌كات به‌سه‌ردا، بۆ جاری‌ دووه‌میش مۆبایلی‌ ئایفۆن 6S ده‌خاته‌ ناو قاپه‌كه‌و جارێكی‌ تر ئه‌و مادده‌ سوتێنه‌ری‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌سه‌ردا.

له‌كۆتای‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌و گه‌نجه‌ ده‌رده‌كه‌وێت به‌رگی‌ دواوه‌ی‌ ئایفۆن 6S-ه‌كه‌ وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆر توندو تۆڵه‌ به‌ڵام زیانی‌ به‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام كه‌سه‌یری‌ دیوی‌ پێشه‌وه‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ ده‌كه‌یت ده‌بینیت هیچ زیانێكی‌ به‌رنه‌كه‌وتووه‌.

گه‌نجه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ مۆبایلێكی‌ جۆری‌ ئایفۆن 5 نمایش ده‌كات كه‌ هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت مۆبایله‌كه‌ له‌هه‌ردوو دیویه‌وه‌ زیانێكی‌ زۆری‌ پێگه‌یشتوه‌.




ئه‌م بابه‌ته 20591 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM