بۆ جاری‌ دووه‌م ته‌قه‌ له‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرایه‌وه‌


خه‌ندان ـ فه‌رهه‌نگ فه‌ره‌یدون

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان-ه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ جاری‌ دووه‌م شه‌وی‌ رابردوو ته‌قه‌ له‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرایه‌وه‌.

هه‌نگاو هاشم، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ راگه‌یاندنی‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: "كاتژمێر 3:18ی‌ شه‌وی‌ رابردوو بۆ جاری‌ دووه‌م ته‌قه‌ له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ شاری‌ هه‌ولێر كرا".

وتیشی‌: "ته‌قه‌كان رووه‌ و شوێنی‌ پاسه‌وانه‌كان كراوه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌".

روونیشیكرده‌وه‌: "پۆلیسمان له‌ رووداوه‌كه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ و سكاڵای‌ یاساییمان تۆماركردووه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانین له‌ پاراستنی‌ ئێمه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: "تائێستا ته‌قه‌كه‌رانی‌ پێشوو ده‌ستگیر نه‌كراون".

خ.غ








ئه‌م بابه‌ته 3631 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM