كۆنگرێس، رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ ئێران ره‌تده‌كاته‌وه‌


خه‌ندان-

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌مریكا (كۆنگرێس)، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی‌‌ 269 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌‌، ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ‌ ئێراندا‌ ره‌تكرده‌وه‌.

كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا، ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ نێوان ئێران ‌و گروپی‌‌ (5+1)ی‌‌ خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و له‌ ده‌نگدانه‌كه‌شدا به‌زۆرینه‌ی‌ 269 ده‌نگی‌ نه‌یاری‌‌ كۆماریخوازه‌كان له‌به‌رانبه‌ر 162 ده‌نگی‌ به‌ڵێی‌ دیموكراتخوازه‌كان، رێكه‌وتنه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا  كۆنگرێس پرۆژه‌یه‌كی‌ بۆ ڕێگرتن له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن باراك ئۆباماوه‌ پێشكه‌ش كرابوو، له‌ ده‌نگدانه‌كه‌شدا به‌زۆرینه‌ی‌ 247 ده‌نگی‌ به‌ڵێ،‌ له‌به‌رامبه‌ر 186 ده‌نگی‌ نه‌خێردا، پرۆژه‌كه‌ ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر ده‌ربڕدرا و په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت پرۆژه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردن ‌و پاشان ڕاده‌ستی‌ باراك ئۆباما بكرێت تا ئیمزای‌ له‌سه‌ربكات.

پێشتر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌هۆی‌ ته‌واو نه‌بوونی‌ ڕێژه‌ی‌ پێویستی‌ ئاماده‌بوان، له‌ ئه‌نجوزمه‌نی‌ پیران نه‌خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.



أ.ج


ئه‌م بابه‌ته 1513 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM