زۆرترین خوێنراو
 
Loading
گۆرانییه‌ دوێته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند
PM:10:23:23/10/2012
فۆتۆكان: ئاڤان فارس
خه‌ندان - ئاڤان فارس

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌ هۆتێڵ رۆتانا له‌ شاری‌ هه‌ولێر، هه‌ردوو گۆرانیبێژ ده‌شنێ‌ موراد و كاروان كامیل ئاشكرایان كرد كه‌ گۆرانییه‌كی‌ دوێتیان به‌ناوی‌ (بێناز) وتووه‌ و كلیپێكیشیان له‌لایه‌ن ستافێكی‌ پرۆفیشناڵ ئه‌نجامداوه‌.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا ده‌شنێ‌ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ به‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ توانیویه‌تی‌ كاری‌ جیاواز و تازه‌ بكات، ئاشكراشی‌ كرد، له‌ به‌هار كۆنسێرتێك له‌ سلێمانی‌ سازده‌كات.

ده‌شنێ‌ وتی‌: "كاری‌ تازه‌م گۆرانییه‌كی‌ دوێته‌ به‌ناوی‌ ( بێناز)، كه‌ به‌ سپۆنسه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ بی ئێم بی به‌رهه‌ممان هێناوه‌ و تێكستی‌ هه‌وار شاڵی‌ و ئاوازی‌ كاروان كامیله‌".

لای‌ خۆیه‌وه‌ كاروان كامیل وتی‌: "خۆشحاڵبووم كه‌ بتوانم گۆرانیه‌كی‌ دوێت له‌گه‌ڵ ده‌شنێ‌ موراد بكه‌م، تێكسته‌كه‌شی‌ له‌لایه‌ن راگه‌یاندنكاری‌ به‌توانا هه‌وار شاڵی‌ نوسراوه‌، سوپاسی‌ ده‌كه‌م".

ده‌شنێ‌ موراد، له‌ به‌شێكی‌ قسه‌كانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌و كاره‌ تازه‌ییه‌ی‌ كرد، وتی‌: "حه‌ز له‌ گۆرانی‌ دوێت ده‌كه‌م، ره‌نگه‌ له‌ داهاتوو دوێت له‌گه‌ڵ پێنج كچه‌ هونه‌رمه‌ند بكه‌م، به‌ڵام جێگه‌ی‌ خۆشحاڵیم بوو توانیم ئه‌و دوێته‌ له‌گه‌ڵ كاروان كامیل بكه‌م".

ده‌شنێ‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ به‌هاری‌ ئه‌مساڵ كۆنسێرتێكی‌ گۆرانی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ سازده‌كات، وتیشی‌: "كۆنسێرته‌كه‌ له‌گه‌ڵ گروپێكی‌ ئه‌مریكییه‌ و به‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ گۆرانی‌ ده‌ڵێین".

ده‌شنێ‌ سوپاسی‌ راگه‌یاندن و میدیاكان ده‌كات كه‌ زۆر پاڵپشتی‌ ئه‌ون له‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كاره‌كانی‌ دا.

ده‌شنێ‌ موراد ماوه‌ی‌ پێنج ساڵه‌ كاری‌ هونه‌ری‌ ده‌كات، به‌ به‌رنامه‌ی‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌ ده‌ستپێكرد، ئێستاش به‌رنامه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ هه‌یه‌ به‌ناوی‌ (شه‌پۆله‌كانی‌ ژیان)، له‌ كوردستان تیڤی‌.

كاروان كامیل، گۆرانیبێژێكی‌ شاری‌ دهۆكه‌، خاوه‌نی‌ چوار ئه‌لبووم و چه‌ندین كلیپ و دوێته‌.















ئه‌م بابه‌ته 16314 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.