هێرۆ ئیراهیم ئه‌حمه‌د
خه‌ندان –
نووسینگه‌ی تایبه‌تی هێرۆخان هه‌واڵێكی یه‌كێك له گۆڤاره‌كان به‌درۆده‌خاته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی پشتی پێبه‌ستراوه بۆ هه‌واڵه‌كه، ساخته‌یه.
نووسینگه‌ی تایبه‌تی هێرۆ ئیراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 1ی یه‌كێتی له سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری چركه كه باس له‌وه ده‌كات "یه‌كێتی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی خستۆته ژێر ركێفی خۆی و فاروقی مه‌لا مسته‌فاش قه‌ناعه‌ت به كه‌مال ره‌ئوف ده‌كات" دووره له راستییه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌خت لهوهشكراوهتهوه كه "مه‌ڵبه‌ندی (1)ی رێكخستنی سلێمانی به‌هیچ جۆرێك رێكخستنی نهێنی و تایبه‌تی نییه و خۆی به خاوه‌نی هه‌موو چین و توێژه‌كانی ئه‌م شاره ده‌زانێت و پشتیوانی هه‌موو لایه‌كیشه ".
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
گۆڤاری چركه له ژماره‌ی 81ی رێكه‌وتی 2012/10/18 له به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی گۆڤاره‌كه به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی "به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی، یه‌كێتی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی خستۆته ژێر ركێفی خۆی و فاروقی مه‌لا مسته‌فاش قه‌ناعه‌ت به كه‌مال ره‌ئوف ده‌كات" دواتر له لاپه‌ڕه‌كانی 2 و 3 و 4 راپۆرتێكی له‌سه‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه.
مه‌ڵبه‌ندی (1)ی رێكخستنی سلێمانی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه به‌درۆده‌خاته‌وه و ئه‌وه‌ی چركه بڵاویكردووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئیتیك و كاری رۆژنامه‌گه‌رییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گۆڤاری ناوبراو په‌یوه‌ندی به هیچ لایه‌نێكه‌وه نه‌كردووه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، هاوكات رای گشتی هه‌رێم و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی له‌وه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه مه‌ڵبه‌ندی (1)ی رێكخستنی سلێمانی به‌هیچ جۆرێك رێكخستنی نهێنی و تایبه‌تی نییه و خۆی به خاوه‌نی هه‌موو چین و توێژه‌كانی ئه‌م شاره ده‌زانێت و پشتیوانی هه‌موو لایه‌كیشه. جگه له‌وه‌ش پێمانوایه ئه‌و بابه‌ته‌ی چركه رێڕه‌و و ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌خاته ژێر پرسیاری جددییه‌وه و ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ن وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و بابه‌ته شایسته‌ی ئه‌وه نییه وه‌ڵام بدرێته‌وه و به به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنین كه ئه‌و نووسراوه‌ی كه گۆڤاری ناوبراو كاریان له‌سه‌ر كردووه ساخته‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه ناوهێنانی كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری شاری سلێمانییه ئه‌ویش كاك فاروقی مه‌لا مسته‌فایه كه ته‌نها په‌یوه‌ندی مه‌ڵبه‌ندی (1)ی رێكخستنی سلێمانی له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تكردنی شاری سلێمانییه.
نووسینگه‌ی تایبه‌ت
2012/10/23