به‌ڤیدیۆ.. بازرگانێك وه‌نه‌وشه‌كه‌ی ده‌كات به‌ عه‌ره‌بانه‌ و به‌ گوێدرێژ رایده‌كێشێت

خه‌ندان ـ

بازرگانێكی هندستان ئۆتۆمبیلێكی جۆری تویۆتا لاندكرۆزه‌ر-ی به‌ 100 هه‌زار پاوه‌ن كڕی و بوو به‌ یه‌كه‌م كه‌سایه‌تیی ناوچه‌كه‌ی كه‌ ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبیله‌ی پێ بێت.

ته‌نها دوای پێنج رۆژ له‌ لێخوڕینی، سیستمی داخستنی ده‌رگاكانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌كارده‌كه‌وێت، خاوه‌نه‌كه‌شی زۆر تووڕه‌ ده‌بێ و بۆ ناڕه‌زایی ده‌ریڕین له‌ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن، بڕیار ده‌دات ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ بكات به‌ عه‌ره‌بانه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌رده‌سته‌كانی چوار گوێدرێژی بۆ ده‌هێنن و به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌وه‌ ده‌یبه‌ستن و به‌ناو شاره‌كه‌یدا ده‌گیڕێت.

به‌ڵام له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌ نه‌كراوه‌ ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ نوێ بووه‌ یان ده‌ستی دوو یان چۆن به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌.





ئه‌م بابه‌ته 25693 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM