زۆرترین خوێنراو
 
Loading
له‌پزیشكی دادوه‌ری 12 سه‌عات به‌جیهێڵرا و زیندووبوو
PM:04:56:11/04/2012
فۆتۆ: وه‌رگیراو
خه‌ندان-
له‌ ناوچه‌ی (تشاكۆ) ی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌رژه‌نتین منداڵێكی ساوا له‌كاتی له‌دایكبووندا به‌ مردوو دانرا، به‌ڵام دوای 12 سه‌عات له‌وه‌ ساواكه‌ له‌ پزیشكی دادوه‌ری به‌ زیندوویی دۆزرایه‌وه‌.

سایتی سیریانیوز له‌زاری به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌و ئه‌رژه‌نتینه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ به‌هۆی سووربوونی دایكی ساواكه‌ كه‌ ویستویه‌تی ساواكه‌ی بۆ دواجار ببینێت، توانراوه‌ ساواكه‌ كه‌ كچه‌، ڕزگاربكرێت.

ئه‌نالیا بوته‌ر، دایكی ساواكه‌ ڕونیده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری كردووه‌ و له‌پڕ گوێی له‌ گریانی منداڵه‌كه‌ی بووه‌ و سه‌ره‌تا وایزانیوه‌ هه‌لوه‌سه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام دواتر دڵنیابۆته‌وه‌ كچه‌كه‌ی زیندووه‌ و ئاماژه‌یكردووه‌ به‌وه‌ی نازانێت چۆن ساواكه‌ی دوای 12 سه‌عات مانه‌وه‌ی له‌ ساردكه‌ره‌وه‌ی پزیشكی دادوه‌ریدا ڕزگاری بووه‌.

دوای ڕووداوه‌كه‌ لێكۆڵێنه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌و ڕووداوه‌دا تێوه‌گلاون.

دایك وباوكی منداڵه‌كه‌ پێشتر نیازیان وابووه‌ كچه‌كه‌یان ناو بنێن (لوتسیانا ئه‌بیگیل)، به‌ڵام دواتر بڕیاریانداوه‌ ناوی بنێن (لوس میلاگروس) كه‌ به‌ زمانی ئیسپانی واتا "ڕووناكی و موعجیزه‌".

ئه‌م بابه‌ته 7356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

رادیۆ

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2014. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.