زۆرترین خوێنراو
 
Loading
ژنان ده‌بنه‌ خاوه‌ن مزگه‌وتی خۆیان
PM:01:27:05/05/2015
خه‌ندان ـ

ئه‌نجومه‌نی خانمانی ئیسلامی له‌ بریتانیا، پلانێكی بۆ بنیادنانی مزگه‌وتێك راگه‌یاند كه‌ ته‌نیا له‌لایه‌ن ژنان خۆیانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت.

رۆژنامه‌ی The Timesی چاپی له‌ زاری پانا گۆرا، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌نجومه‌نی خانمانی ئیسلامی له‌ بریتانیا بڵاویكرده‌وه‌، زۆربه‌ی خانمان ناڕه‌زاییان له‌وه‌ ده‌رده‌بڕی مزگه‌وتێكی تایبه‌ت به‌خۆیان نییه‌ و ئه‌وه‌ی پێویستیانه‌ بۆیان دابین ناكرێت، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كردووه‌.

پانا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌نیازه‌ مزگه‌وته‌كه‌ له‌ شاری برادفۆرد بكاته‌وه‌ و وتی: "له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (د.خ)، مزگه‌وته‌كان ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ و سه‌رچاوه‌ی فێركردن بوون، بۆیه‌ هیواخوازن له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ئه‌و كاره‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌."

سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌نجومه‌نی خانمانی ئیسلامی له‌ بریتانیا ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م خانم پێشنوێژیی بۆ نوێژخوێنان كردبێت، ناوی (ئه‌مینه‌ ودود) بووه‌ له‌ شاری ئۆكسفۆرد، یه‌كه‌م مزگه‌وتی تایبه‌ت به‌ خانمانیش له‌ لۆس ئه‌نجلس كراوه‌ته‌وه‌.


خ.غ



ئه‌م بابه‌ته 3313 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەواڵ

وەرزش

خزمەتگوزاری

سەبارەت

رێکلام

Copyright 2015. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.