فۆتۆ: ئه‌رشیف
خه‌ندان - سۆران كه‌ریم
رێنماییه‌كانی ده‌ركردنی كارتی گاز و به‌نزین، شۆفێره گه‌رمیانییه‌كان نیگه‌ران ده‌كات، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی فشار ده‌كه‌ن بۆ كارئاسانی بۆ شۆفێران و قایمقامی قه‌زای كه‌لاریش تهئكیدهكاتهوه، كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی سلێمانی هه‌وڵبده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ده‌ركردنی ئه‌و كارته.
به‌پێی رێنماییه‌كانی دابه‌شكردنی كارتی سووته‌مه‌نی به‌نزین و گاز، كه كۆپییه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه، كارتی به‌نزین و گاز ته‌نها به‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌درێت كه ژماره‌ی سلێمانی یان ئارمی پلاستیكی بچووكیان هه‌یه، هاوكات ئه‌و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه ژماره‌یان هه‌ولێره یان دهۆك، یاخود ئارمی ئه‌و دوو پارێزگایه‌یان هه‌یه ده‌بێت پشتگیری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سووته‌مه‌نی ئه‌و دوو پارێزگایه بهێنن.
هه‌ر به‌پێی رێنماییه‌كان، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه ژماره‌كانیان (مهنیفێست) واته ژماره‌ی ده‌ره‌وه‌ی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ئارمی پلاستیكییان نییه، كارتیان بۆ ناكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئارم بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری (جێب) رووسی كه ساڵانه‌یان نییه، ناكرێت.
نرخی یه‌ك كارتیش كه ساڵانی پێشتر سێ هه‌زار دینار بووه، بۆ ئه‌مساڵ كراوه به پێنج هه‌زار دینار.
لای خۆیه‌وه عه‌دنان قوربانی، وته‌بێژ به‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی گه‌رمیان كه له نزیكه‌ی چل رێكخراو پێكهاتووه، بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه رێنماییه‌كانی ده‌ركردنی كارت ئاسته‌نگ له به‌رده‌م شۆفێراندا دروست ده‌كات، وتیشی: "له بری ئه‌وه‌ی كارئاسانی بكرێت، كه چی كۆمه‌ڵێك رۆتیناتی نادروست خراوه‌ته به‌رده‌م شۆفێران، بۆ ده‌ركردنی كارتێكی به‌نزین، شۆفێر ده‌نێردرێت بۆ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه".
ناوبراو داوای له لایه‌نه به‌رپرس و په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، به‌ڕێنماییه‌كانی ده‌ركردنی كارتی به‌نزین و گازدا بچنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بن رێگه‌ی مه‌ده‌نییانه‌ی تر بگرنه‌به‌ر.
هاوكات، جه‌لال شێخ نوری، قایمقامی قه‌زای كه‌لار بۆ خه‌ندان وتی: "ئێمه لایه‌نی جێبه‌جێكارین، ناتوانین له رێنماییه‌كان لابده‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نییه‌وه بكه‌ین و كارئاسانی بۆ شۆفێرانی كه‌لار و ناوچه‌ی گه‌رمیان بكرێت".